برینداربوونی ژنێکی سەقزی لە ئاکامی تەقینەوەی مین
Thursday, July 16, 2015
NNSROJ: زانرا کە ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵانی سەقزی، پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، لە ئاکامی تەقینەوەی مین لە گوندی “جافرخان” بریندار بوون.
کەمپەینی بەرگری لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و ناوی ئەو ژنەی وەک “حەیات ڕەشیدیان” ڕاگەیاندووە. ناوبراو پاش تەقینەوەی مینەکە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز گوازراوەتەوە و لەوێ لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێڕاقدا زیاتر لە ١٦ میلیۆن مین لە پارێزگا سنوورییەکانی ئێران چێنراون و لەم نێوەشدا ئیلام، کرماشان، ورمێ و سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پاڵ خوزستان, پشکی شێری مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕ و قۆناخەکانی دواتریان بەرکەوتووە. ئەگەرچی بەرپرسانی ئێرانی بانگەشە دەکەن کە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە مینی چێنراو پاککراوەتەوە بەڵام تەقینەوەی مین، نەتەنیا لە سەر سنوورەکان، بەڵکوو لە قووڵایی خاکی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، ساڵانە دەیان کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە.
م.م.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە