کەجەکە: با ئەمریکا لە کێشەی کورددا ڕۆڵی ئاشتیانە ببینێ
Thursday, August 6, 2015
NNSROJ: ئەندامێکی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە ڕایدەگەیەنێ پڕۆسەی ئاشتی لە روانگەی ئەوانەوە کۆتایی پێ نەهاتووە بەڵام ئەوەش دەستنیشان دەکا کە "ئێمەش ناچارین بەرگری لە خۆمان بکەین".
لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێک کوردستان زوبەیر ئایدار ڕایگەیاند "پڕۆسەی ئاشتی لای ئێمە کۆتایی پێی نه‌هاتووه، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان مانگی ڕابردوو وتووێژه‌کانی هەڵوەشاندەوە و گوتی وتووێژکردن نییه، ماف نییه، کۆمیته‌ی چاودێری نییه و پرسی کوردیش نییه".
ناوبراو ئەم لێدوانەی ئەردۆغان بە هۆکاری کۆتایی هاتنی پڕۆسەکە دەزانێ و دەڵێ "ئێمه وه‌کو بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئازادی، ده‌مانه‌وهێ به به‌رپرسیاره‌تییه‌وه کار بکه‌ین و به جیهان بڵێین ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌م کێشه‌یه له رێگای سیاسیی، دیپلۆماسی و ئاشتییه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین."
ئایدار ئەوەشی دەستنیشان کرد کە "ده‌وڵه‌تی تورکیا بڕیاری شه‌ری داوه و ئێمه‌ش ناچارین بەرگری لە خۆمان بکەین."
ئەم لێدوانەی ئایدار لە کاتێکدایە کە سەلاحەدین دەمیرتاش، بڕیارە ئەمڕۆ، سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ و دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی، لە بروکسێل لەگەڵ ناوبراو کۆبێتەوە.
دەمیرتاش بەر لەوەی بەرەو بروکسێل وەڕێ کەوێ، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان داوای لە هەردوو لایەنی شەڕ کرد "هەر ئێستا دوولایەنە شەڕ ڕاگرن" و ڕوو لە ئەندامانی پارلەمانی تورکیاش گوتی "وەرن با بەیەکەوە هەوڵەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕە چڕ بکەینەوە".
زوبەیر ئایدار لە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمریکا، هه‌ڵوێستی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ویلایەتە یه‌کگرتووه‌کانی ئەمریکای بە "لاواز" وەسف کرد و داوای کرد " بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بێننه سه‌ر مێزی دانوستان، دەبێ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لا هه‌وڵ بده‌ن، نه‌ک ته‌نها لایه‌نی تورکی".
گوتیشی: "ئێمه له حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا، کۆشکی سپی و له کۆنگریس داواکارین له کێشه‌ی کورددا، به تایبه‌تی له باکوور، رۆڵێکی ئاشتیانه ببینن و هه‌ر به‌و جۆره له‌گه‌ڵ تورک‌دا دیالۆگیان هه‌یه له‌گه‌ڵ کوردیش‌دا دیالۆگیان هه‌بێت".
هاوکات ئەندامێکی دیاری سەرکردایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی ئینگلیزیی ئاژانسی هەواڵی فورات، ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی تورک شەڕێکی بەربڵاوی دەستپێکردووە و تەنیا ڕێگەیەکیش کە لەپێش ئێمە هەیە بەربەرەکانیکردنێکی هەمەلایەنەیە.
دوڕان کاڵکان، لە ئەندامانی دیاری دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ ئەو ئاژانسە دەڵێ "ئێمە ئەو هەوڵانە بەرز دەنرخێنین کە بۆ ئاگربەست دەدرێن، هەپەگە تا ئێستا تەنیا لە چوارچێوەیەکی سنوورداردا وەڵامی [هێرشەکانی] داوەتەوە."
ناوبراو ڕەخنەی لە لێدوانەکەی داوودئۆغڵوو گرت سەبارەت بەوە کە وڵاتەکەی تەنیا لە یەک شەودا ٤٠٠ هێرشی بەدژی پارتی کرێکاران ئەنجام داوە و گوتی "گەریلا مافی خۆیەتی هەمووی ئەم هێرشانە یەک بە یەک وەڵام بداتەوە، بەڵام گەریلا تا ئێستا بە تەواوی هێزەوە دەستی بە چالاکی نەکردووە."
ک. م
پەیوەندی‌دار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە