بابەتی گەرم:

ئاگری؛ سی هاووڵاتیی مەدەنی لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە کوژران

Thursday, August 13, 2015
NNSROJ: دوو گەنجی تەمەن ١٥ و شازدە ساڵان و هاووڵاتییەکی تری مەدەنی لە شارۆچکەی گیادینی سەر بە ئاگری باکووری کوردستان لە لایەن پۆلیسی دژەتیرۆری تورکیاوە کوژران.

ناوی ئەو دوو گەنج "ئەمرە ئایدەمیر و ئۆڕهان ئەسلان"ە، لە کاتێکدا کە پێکەوە لە نانەواخانەیەک کاریان دەکرد، کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللەی پۆلیس و گیانیان لێ ئەستێندرا. ئەوە لەکاتێکدایە کە پارێزگاریی ئاگری ئەو سێ کەسەی وەک "تیرۆریست" پێناسە کردووە.

حەوتووی ڕابردووش، کاتیک گەنجانی کورد لە سلۆپی شڕناخ، هەوڵی پێشگرتن لە قۆڵبەستکرانی کۆمەڵێک چالاکی کوردیان دەدا لە لایەن پۆلیسەوە تەقەیان لێکرا و لە ئاکامدا ٣ هاووڵاتیی مەدەنی کوژران و هەژمارێکی تریش بریندار بوون.
م.م.

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷