بابەتی گەرم:

شەڕ لە باکوور بەردەوامە؛ کوژران و برینداربوونی ٢٣ سەربازی تورکیا

Saturday, August 15, 2015

NNSROJ
: لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، چەند شەڕ و پێکدادانی دژوار لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا هاتوونەتە ئاراوە و لە ئاکامدا هەریکەم ٧ سەربازی تورکیا کوژراون و ١٦ی تر بریندار بوونە.

ڕۆژی هەینی ١٤ی ئاگۆست، چەندین بنکە و بارەگای سوپای تورکیا لە لایەن هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازی پەکەکەوە هێرشیان کرایە سەر و لە یەکێک لەو هێرشانەدا لە گەڤەڕ، ٣ سەربازی تورکیا کوژران و شەشی تر بریندار بوون.

بە گوێرەی مێدیاکانی نزیک لە پەکەکە، هەژماری کوژراوانی سوپای تورکیا زۆر زیاتر لەو هەژمارەیە کە ڕاگەیاندراوە. بەرەبەیانیی شەممە ١٥ی ئاگۆستیش، لە تاتوانی بەتلیسیش شەڕ هاتۆتە ئاراوە و لە ئاکامدا ٢ عەکسەر بریندار بوونە.

پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، لە سەر ڕێگەی شارۆچکەی "کارلی ئۆڤا"ی چەولیکی باکووری کوردستان، بۆمبێکی چینراو بە زرێپۆشێکی سوپای تورکیادا تەقییەوە و لە ئاکامدا سێ عەسکەر کوژران و ٦ی تر بریندار بوون.

سوپای تورکیا هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە دوابەدوای تەقینەوەکە هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە کراوە و شەڕ و پێکدادان لە نێوان عەسکەر و گەریلاکانی پەکەکەدا هاتۆتە ئاراوە.

هاوکات لەگەڵ شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان، لە شاری ئیستانبووڵیش پۆلیسی تورکیا لە ئۆپێڕاسیۆنێکی هاوکاتدا، هێرشی بردە سەر ٢٣ ماڵ و شوێنی کاری هاووڵاتییانی کورد و چالاکانی چەپ و لە ئاکامدا ١٥ کەسی قۆڵبەست کرد.

بە گوێرەی مێدیاکانی باکووری کوردستان، زۆربەی قۆڵبەستکراوان چالاکانی ئەندام لە هەدەپە و ڕێکخستنی گەنجانی ئەو حیزبەن. لە شارەکانی مێردین، وان، دەنیزلی و عەنتەپیش ئۆپێراسیۆنی هاوشێوە پێکهاتوون و لە ئاکامدا زیاتر لە ٥٠ چالاکی کورد و چەپگر قۆڵبەست کراون.

درەنگانی ئێوارەش لە ئیغدیر، هاتای و شەمزینانی جۆڵەمێرگ شەڕ هاتە ئاراوە کە لە ئاکامیاندا بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، عەسکەرێک کوژراوە و ٢ی تر بریندار بوونە.
م.م.
PHOTO: AA

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷