بابەتی گەرم:

هێرشی تورکانی توندڕۆ بۆسەر بینای هەدەپە و کرێکارانی کورد

Sunday, August 16, 2015

NNSROJ
: بە پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادان لە باکووری کوردستان و هەڵکشانی هەژماری سەربازە کوژراوەکانی سوپای تورکیا، هێرشی تورکانی توندڕۆ بۆسەر هاووڵاتییانی کورد و بنکەکانی هەدەپە لە ڕۆژئاوای تورکیا زیادی کردووە.

پاشنیوەڕۆی یەکشەممە ١٦ی ئاگۆست، گرووپێکی ٥٠٠ کەسی لە تورکان لە شارۆچکەی ئالانیای سەر بە ئانتالیا هێرشیان کردە سەر بینای نوێنەرایەتیی هەیەدەپە لەم شارۆچەکەیە. هێرشبەران دروشمیان دژ بە پەکەکە و هەدەپە دەوتەوە و دەیانکوت دەبێ کورد لەم شارە دەربکرێن.

بەشیک لەو کەسانە، لە بەر دەرگای بینایەکە، هێرشیان کردە سەر کارگێڕان و لایەنگرانی هەدەپە و ئاڵای تورکیایان لەسەر شوێنەکە هەڵواسی و بەشێک لە دەرگا و پەنجەرەکانی بیناکەیان شکاند. بە گوێرەی ئاژانسی خەبەری دۆغان، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ١٤ کەس، کە شیمانە دەکرێ زۆربەیان ئەندام و لایەنگری هەدەپە بن، بریندار بوونە بەڵام پۆلیس هیچکام لە هێرشبەرانی قۆڵبەست نەکرد.

لە شاری "ئۆردوو"ی هەڵکەوتوو لە کەناراوەکانی دەریای ڕەشیش، کۆمەڵێک تورکی توندڕۆ، هێرشیان کردە سەر پۆلێک لە کرێکارانی کورد و لێیان دان بەڵام ڕووداوە بە هاتنی پۆلیس و دوورخرانەوەی کرێکارە کوردەکان کۆتایی هاتووە.
م.م.

وێنەهەواڵی پێوەندیدار

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷