کوژرانی دوو هاووڵاتیی تری سڤیل لە باکووری کوردستان
Thursday, August 20, 2015
NNSROJ: دوو گەنجی تری کورد لە مێردین و شڕناخ لە لایەن سەربازانی تورکیاوە تەقەیان لێکرا و کوژران. ناوی ئەو دوو گەنجە جەبار ئاجەر[تەمەن ٢٤ ساڵ] و "عەلی ئاکپینار[١٩ ساڵ] ڕاگەیاندراوە. لە ڕۆژانی ڕابردووشدا لە سیلوانی ئامەد و گمگمی مووش لانیکەم ٤ هاووڵاتیی مەدەنی کوژرابوون و ٦ی تر بریندار ببوون.
لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، لە گیادینی ئاگری و سلۆپی شڕناخیش سەرجەم شەش هاووڵاتیی مەدەنی کە زۆربەیان گەنج و مێرمنداڵ بوون لە لایەن پۆلیس و سوپای تورکیاوە کوژرابوون.
م.م.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە