گەنجێکی ئامەدی لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە کوژرا
Saturday, August 22, 2015
NNSROJ: شەوی ڕابردوو پاش ئەوەی کە زانرا پۆلیسی تورکیا بە مەبەستی قۆڵبەستکردنی هەژمارێک لە گەنجان و ئەندامانی هەپەدە و پارتی هەرێمە دێمۆکراتیکەکان بڕیارە هێرش بکاتە سەر شارەوانیی سوور لە ئامەد، گەنجان ڕێگەی چوونە ناو گەڕەکەکانی ئەو ناوچەیان گرت.
دواجار پۆلیس تەقەی لە هاووڵاتییان کرد و لە ئاکامدا گەنجێک گیانی لەدەست دا و ٢ کەسی تر برینداربوونە کە یەکیان مناڵێکی تەمەن ٩ ساڵانە.
مێدیاکانی تورکیا و پارێزگاریی ئامەد، ئەو گەنجە کوژراوەیان وەک ئەندامی پەکەکە بەناوکردووە.
م.م.
لە باکوور چ باسە؟
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە