بابەتی گەرم:

کوژران و برینداربوونی ١٠ چەکداری تورکیا لە شەڕەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا

Monday, August 24, 2015

NNSROJ
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ئاگۆست، لە نزیک گوندی تەکەلی سەر بە شەمزینانی جۆڵەمێرگ، زرێپۆشێکی سوپای تورکیا هێرشی کرایە سەر و لە ئاکامدا دوو سەرباز کوژران و ٣ی تر برینداربوون. هەواڵەکە لە لایەن سوپای تورکیاوە پشتڕاست کراوەتەوە و ڕاگەیاندراوە کە ئۆپێراسیۆنێکی مەزن لەو ناوچە دەستیپێکردووە.

پاشنیوەڕۆی یەکشەممەش، سەربازێکی تورک لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانێکی گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی سوپای تورکیا لە کوڵپی ئامەد کوژرابوو و ٣ی تر بریندارببوون.

شەوی ڕابردووش لە مێردین هێرش کرابۆ سەر پۆلیسێک و بریندار کرابوو. مێدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵی مەرگی ئەو پۆلیسەیان بڵاوکردەوە.

لە بەرانبەردا سوپای تورکیا بانگەشەی کردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ گەریلای پەکەکەیان کوشتووە، زانیارییەک کە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕەتیدەکاتەوە.
م.م.

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷