وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لێپرسینەوەیەکی دژ بە شارەدارییەکانی باکووری دەستپێکرد
Tuesday, August 25, 2015
NNSROJ: وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بە بیانووی ئەوەی کە پشتیوانی لۆجێستیکییان بۆ پەکەکە دابین کردووە، لێپرسینەوەیەکی دژ بە ٩٣ شارەوانیی باکووری کوردستان دەستپێکردووە.
لێپرسینەوەکە شارەوانییەکانی ١١ گەورەشار بۆ وێنە ئامەد، مێردین، سێرت، وان، جۆڵەمێرگ و هتد و ٨٢ شار و شارۆچکەی باکووری کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەر بگاتە ئەنجام، وەزارەتی ناوخۆ بۆی هەیە کە سەرۆک شارەوانییەکانی ئەو شارانە لەسەر کارەکانیان لابدات و لە دادگا بە مەبەستی قۆڵبەست و زیندانیکردنیان، دۆز بکاتەوە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی حوڕییەت، دەستپێکی لێپرسینەوەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەکاتێکدایە کە هەر ئێستا هاوسەرۆکی زۆرێک لە شارەوانییە بچووکەکانی باکووری کوردستان، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ پارچەکردنی تورکیا و شێواندنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بەهۆی ڕاگەیاندنی "خۆسەر"ی قۆڵبەست کراون.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە