١٢٨ ناوچەی باکووری کوردستان وەک هەرێمی سەربازیی قەدەخەکراو ڕاگەیاندراون
Wednesday, August 26, 2015
NNSROJ: لە یەک مانگ و نیوی ڕابردوودا لەگەڵ دەستپێکردنەوە شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، ١٢٨ ناوچەی باکووری کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە وەک هەرێمی قەدەخەکراوی سەربازی ڕاگەیاندراون و هاتووچۆی خەڵکی سڤیل، ئاژەڵدار، وەرزێڕ و گەشتیارانیان تێدا قەدەخەکردووە.
ئەمەش بە گوتەی بەرپرسێکی ژووری سەنتعەتکار و پیشەسازانی ئامەد، جگە لە خەسارە گیانییەکان و ئەگەری کوژران و بریندارکرانی خەڵکی سڤیل، خەساری زۆری ماددی وە کەرتی کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و گەشتیاری هەرێمەکە دەگەیەنێ.
م.م.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە