بابەتی گەرم:

مەرگی پەناخوازێکی ڕۆژهەڵاتی لە ئوستڕاڵیا

Monday, November 9, 2015

NNSROJ: تەرمی پەناخوازێکی کوردی ڕۆژهەڵات، کە ماوەیەک بوو لە بەندیخانەیەکی ئوستڕاڵیدا بەند کرابوو، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دۆزراوەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئاڵۆزی و پێکدادان لەو بەندیخانەیەدا.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، پەناخوازێکی کوردی ڕۆژهەڵات بە ناوی فازڵ چێگانی، کە ماوەیەک لە بەندیخانەی "کریستمس ئایلاند"ی تایبەت بە پەناخوازاندا بەند کراوە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، "بەهۆی فشاری ڕووحی"، ویستوویەتی لە دووڕگەکە ڕابکات، بەڵام ڕۆژێک دواتر تەرمی بێگیانی لەژێر گاشەبەردەکانی دووڕگەکەدا دۆزراوەتەوە.

کریستمس ئایلاند، دووڕگەیەکی ئوستڕاڵییە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی زەریای هیندی و باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو دوو ساڵ زیاترە مافی پەنابەریی پێ ڕەوا بینراوە بەڵام بەهۆی ئەوەی بە "دروستکردنی ئاژاوە و پشێوی" بەناو کراوە، لەو گرتووخانەیە بەند کراوە.

دوای گەیشتنی هەواڵی مەرگی ئەو هاوولاتییە کوردە بە باقیی بەندییەکانی ئەو دووڕگەیە، لە نێوان بەندییەکان و پارێزەرانی بەندیخانەکەدا ئاڵۆزی و پێکدادان هاتووەتە ئاراوە. ئەمە لەلایەن دامودەزگای حکوومیی تایبەت بە پەنابەرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

هۆکاری مەرگی فازڵ چێگانی تا ئێستا بە ڕەسمی ڕانەگەیەنراوە و وەک کاربەدەستان دەڵێن "لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".

ک. م


پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷