ئهحمهد ئهسکهندهری کێیە:
- ساڵی 1948 له شاری سهقز له رۆژههڵاتی کوردستان له دایک بووه و ههر لهوشارهش خوێندنی سهرهتایی و ناوهندیی تهواوکردووه،
- ساڵی 1972 له زانکۆی شیراز له ئێران له بواری جیۆلۆجیدا خوێندنی تهواوکردووه،
- له کۆمپانیای نهوت له باشووری ئێران، وهکوو پسپۆری سهرچاوه نهوتییهکان، ههتا 1976 کاری کردووه،
- ساڵی 1978-1976 له زانکۆی بۆردۆ له فهرانسه درێژهی داوه به خوێندنی باڵا له بواری هایدرۆجیۆلۆجی، زانستی ئاو،
- هاوینی ساڵی ١٩٧٨ لە گەرمەی خۆپیشاندان و راپەڕێن لە دژی رژیمی شا گەڕاوەتەوە کوردستان و چالاکانە لە شاری سەقز بەشداریی کردووە لە شوڕش بە دژی رژیمی شادا و لە کۆڕ و کۆمەڵی جیاوازدا بەشدار بووە و وتاری پێشکەشکردووە. دواتر لە دامەزرێنەرانی جەمعیەتی پارێزگاری لە زەحمەتکێشان و مافی نەتەوەیی گەلی کورد بووە لە شاری سەقز.
- لەگەڵ فەرمانی جیهاد بۆ کوردستان چووەتە شاخ و بەشداری بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان بووە.
- ساڵی ١٩٧٩ هەتا ١٩٨٣ لە بەرپرسانی دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەدین حوسەینی بووە و زۆر لە نزیکەوە بەشداری هەبووە لە هاوکاری کردن لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی کوردستان و هەروەها لە چالاکییەکانی ئەو سەردەمە و گفتوگۆکانی نێوان دەوڵەت و دەستەی نوێنەرایەتی گەلی کورد
- کۆتایی ساڵی ١٩٨١ وەکوو نوێنەری مامۆستا شێخ عێزەدین سەفەری وڵاتانی ئورووپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە. لەم سەفەرە دا کە چەندین وڵاتی گرتەخۆی، وێرای چاوپێکەوتن لەگەڵ رۆژنامە و رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی چەند وڵاتێکی ئەورووپا، لە کۆڕ و کۆبوونەوەی ڕەوەندی کورد و هەروەها ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات وتاربێژ بووە.
- ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ مامۆستا شێخ عێزەدین سەفەری دەرەوەیان کردووە و بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە پاریس، بەشێوەیەکی زۆر بەرین لەگەڵ میدیا جیهانییەکان و چالاکانی کورد و ئێرانی لە دەرەوەی وڵات پەیوەندییان گرتووە بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی و سەرنجی نێونەتەوەیی بۆ کێشەی کورد.
- لە ١٩٨٣ هەتا ١٩٩٤ لە کۆمەڵەدا چالاک بووە؛ سەرەتا لە رادیۆ کۆمەڵە و دواتر لە نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات؛ لە پاریس و ستۆکهۆلم. لەم ماوەیەدا لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا چالاکی نواندووە، بەشداری کۆڕ و کۆبوونەوە بووە لە سەر پرسی کورد، خەبات لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەتایبەت لەگەڵ میدیای ئەو وڵاتانە پەیوەندی هەبووە.
- بەشێوەیەکی زۆر تایبەت لەگەڵ رێکخراوە خێرخوازە نێونەتەوەییەکان وەکوو کۆمیتەی جیهانی خاجی سوور(ICRC) بنکە لە جنێڤ و هەروەها کۆمیساریای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران هەر لەو شارە. بەهۆی ئەم پەیوەندییانە و هەروەها پەیوەندی چڕوپڕ لەگەڵ خاجی سووری وڵاتانی سکاندیناڤی بەتایبەت سوید و نوڕوێژ، توانرا یارمەتییەکی باش بۆ پەنابەرانی کورد لە ناوچەسنوورییەکانی کوردستان بنێردرێت.
- چهندین بهڵگهنامهی نهتهوه یهکگرتووهکانی سهبارهت به مافی ژنان وهگێڕاوهته سهر زمانی کوردی؛ لهوانه "پهیماننامهی لهناوبردنی ههموو چهشنه ههڵاواردنێک دژ به ژنان" کە بە سیداو ناسراوە CEDAW.
- وهرگێڕانی کۆمهڵێک بابهتی کۆمهڵایهتی، سیاسی و مێژوویی سهبارهت به کوردستان و پرسی یهکسانی بۆ سەر زمانی فارسی و کوردی.
- وەرگێڕانی بەشێك لە کتێبی "ژنانی میللەتێکی بێدەوڵەت؛ کوردەکان" بۆ سەر زمانی کوردی و فارسی لە نووسیاری دوکتور شەهرزاد موجاب مامۆستای زانکۆ لە کەنەدا.
- دوایین کاری وەرگێڕانی کتێبێکە لە زمانی ئینگلیسییەوە بۆ کوردی، سەبارەت بە مێژووی نامووس و توندو تیژی نامووسی لە جیهاندا لە نووسینی ئوننی ڤیکان، Unni Wikan مامۆستای ئانترۆپۆلۆژی لە نوروێژ. ئەم کتێبە دەزگای ئاراس لە هەولێر چاپی کردووە لە ژێر سەردێڕی: "لەسەر شەرەفی فادیمە، کوشتن و نامووس"
- بەشداری چالاکانە لە مێزگرد و کۆڕ و کونفرانس سەبارەت بە کێشەی کورد و ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میدیای کوردی و ئێرانی و وڵاتانی دەرەوەدا.