بابەتی گەرم:

تورکیا گرێ سپیی تۆپباران کردووە

Wednesday, January 20, 2016


NNSROJ:
وتەبێژێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاندووە کە ئەرتەشی تورکیا، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو شاری گرێ سپیی ڕۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کردووە،

هەبوون عوسمان، یەکێک لە وتەبێژەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل بە پێگەی ئەلکترۆنیی "ئارا نیوز"ی ڕاگەیاندووە کە لە تۆپبارانەکەدا "ژمارەیەک بارەگا"ی یەپەگە کراونەتە ئامانج و ڕاشیگەیاندووە کە "لانیکەم دوو شەڕڤان" بریندار بوون و ژمارەیەک ترومبێلی سەربازیش تێک شکاون.

شارۆچکەی گرێ سپی دەکەوێتە سەر سنووری باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و یەکێک لە دەروازەکانی ئەو بەشەی کوردستانە بەڕووی تورکیادا.

وتەبێژەکە گوتووشیەتی "ئەم بۆردومانە بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە تورکیا پشتیوانی لە تیرۆریستانی داعش دەکات".

بەگوتەی ناوبراو "کاتێک شارەکە لەدەست چەکدارانی داعشدا بوو، هیچ جارێک نەبوو بە ئامانجی بۆردومان و تۆپبارانی ئەرتەشی تورکیا، بەڵام لەو کاتەوە شارەکە لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە ڕزگار کراوە، چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشی ئەوان."

ک. م


پەیوەندی‌دار:

جزیرەی رۆژئاوا: مافی رەتکردنەوەی سەربازیی بە هاووڵاتییان درا

هەرێمی کوردستان دەروازەی سێمالکای داخست

به‌ڵگه‌نامه‌ی فێدڕاڵیی ڕۆژئاوای کوردستان ئه‌رێ کرا - نوێکرایه‌وه‌

ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی په‌ده‌که‌ - سووریا قۆڵبه‌ست کراوه‌

داعش دزەی کردە ناو گرێ سپی

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە