"ئەڵمانیا لە هەموان زیاتر چەک دەدات بە پێشمەرگە"
Monday, January 25, 2016
NNSROJ: کاربەدەستێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ئەڵمانیا لە هەموو وڵاتانی دیکە زیاتر چەکی داوە بە پێشمەرگە و تا ئێستاش ئەو ڕەواڵە هەر بەردەوامە.
بریکاری وەزیری لەکار دەرکراوی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەنوەر حاجی عوسمان لەو بارەوە بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵووی دەوڵەتیی تورکیای گوتووە "ئەڵمانیا تا ئێستا زیاترین ڕێژەی چەکی بۆ پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ناردووە کە تا ئێستاش بەردەوامە".
گوتووشیەتی "چەکە ئەڵمانییەکان زۆر کاریگەرن لە لەناوبردنی ئەو تیرۆریستانەدا کە هێزی پێشمەرگە دەکەنە ئامانج".
بەگوێەری ناوبراو حکوومەتی ئەڵمانیا لە ماوەی ڕابردوودا "هەزاران پارچە چەکی سووک و قورس و ٢٠ دانە مووشەکی میلانی دژە تانک، ١٠٠ بازووکا، ٥٠٠٠ نارنجۆکی دەستی و پەنجا ترومبێلی سەربازی"ی داوە بە هێزی پێشمەرگە.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕۆژی ٧ی ژانوویە پشتیوانیی وڵاتاکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووبارە کردەوە و ڕاشی گەیاند کە ڕێژەی ئەو چەک و تەقەمەنییە کە دەدرێتە کوردەکان، لە ١٠٠ تۆنەوە بۆ ١٥٠ تۆن بەرز دەکرێتەوە.
ئەم لێدوانەی بریکاری وەزیرە لەکار دەرکراوەکەی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە کاتێک دایە، کە مێدیاکانی ئەڵمانیا باس لە فرۆشرانی چەکی ئەڵمانی لە بازاڕەکانی باشووری کوردستاندا دەکەن.
ئاژانسی "دی وێڵت"ی ئهڵمانیا لەراپۆرتكیدا ئاشكرای كردووه، ههندێك لهو پێشمهرگانهی ئهو چهكانهیان وهرگرتووه كه ئهڵمانیا وهكو پاڵشتیكردنی پێشمهرگه لهشهڕی دژی داعش ڕهوانهی ههرێمی كردوون، بۆ دابینکردنی پارەی سەفەری کٶج بەرەو ئەورووپا، چەکەکانیان دەفرۆشن.
ئاژانسهكه ئاشكراشی كردووه، لە نزیک شاری هەولێر، بازاڕێك بۆ فرۆشتنی چهك پهیدا بووه کە ئهو چهكانهی تیادا دهفرۆشێرین وا لۆگۆی وڵاتی ئهڵمانیایان پێوهیه و زۆرجاریش پێشمهرگهكان بهجلی پێشمهرگایهتیانهوه ڕوو دهكهنه ئهو بازاڕه و چهكانیانی تیادا دهفرۆشن.
ک. م
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە