نەوتی کوردستان دەدرێتەوە بە بەغدا
Wednesday, February 17, 2016
NNSROJ- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە، ئامادەیە نەوتی کوردستان بدات بە حکوومەتی عێراق.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی سێ‌شەممە ١٦ی فێڤریە بەیاننامەیەکی دەرکرد و تێیدا پێشنیارێکی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزەیری عێراق، سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی پەسند کرد.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یەنێت كه پێشنیازى به‌ڕێزیان قبووڵ ده‌كات سه‌باره‌ت به دابینكردنى ته‌واوى مووچه‌ى فه‌مانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵى عیراقه‌وه كه ژماره‌یان یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سه و بۆ هه‌ر مانگێك پێویستى به 890 ملیار دیناره، كه له‌م پاره‌یه بڕى (336 ملیار دینار) بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه. لە به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه كه سه‌رجه‌م نه‌وتى به‌رهه‌مهاتووى خۆى بداته حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق هه‌ر وه‌ك به ڕوونى له پێشنیاره‌كه‌ى به‌ڕێزیاندا هاتووه".
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەمە، رەخنەشی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیری عێراق گرتووە کە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئەو پێشنیارانەی خستۆتەڕوو، لە کاتێکدا وەک ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت؛ "ده‌كرا وه‌ك پیاوى ده‌وڵه‌ت و عورفى ده‌وڵه‌تدارى، ئه‌و پرسانه له كه‌ناڵ و كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كان بخاتەڕوو، به تایبه‌تیش كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وه‌فدێكى باڵاى هه‌رێم به فه‌رمى سه‌ردانى به‌ڕێزیانى له به‌غدا كرد."
چەند مانگێکە حکوومەتی هەرێم لە سۆنگەی قەیرانی داراییەوە، نەیتوانیوە مووچەی فەرمانبەران و هێزەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ دابین بکات و ئەمەش بوەتە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی جەماوەری، لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستاندا.
پەیوەندی‌دار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە