عه‌لی دلاوێز
هه‌ڵبژاردن، خواستی گشتیی خه‌ڵک یان گه‌مه‌ی سیاسیی چه‌ند تاقم و ده‌سته‌یه‌ک
Sunday, February 21, 2016
هه‌ڵبژاردنی نوێی پارلەمانی له ئێران له ئارادایه و هه‌ر که‌س و لایه‌نه‌کان به جۆرێک هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م رووداوه سیاسییه ده‌رده‌برن. هه‌ڵبژاردن له ئێران فه‌رهه‌نگێکی سیاسیی تایبه‌یت به خۆی هه‌یه که له جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوین دیارده‌یه‌کی نامۆیه. به گشتی هه‌ڵبژاردن له ئێران ره‌خنه‌ی بنه‌ره‌تی و قوڵی له سه‌ره که ئه‌توانین به کورتی ئاماژه‌یان پێ بکه‌ین:
* نه‌بوونی رێکخراوه و پارتی به‌شدار بوو و چالاک له هه‌ڵبژاردن
* سه‌رهه‌ڵدانی گرووپ و ده‌سته‌ی سیاسیی جۆراوجۆری تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن له دوو - سێ مانگی پێش هه‌ڵبژاردن و تانانه‌ت له کاتی بانگه‌شه و پروپاگه‌ندا له گۆره‌پانی سیاسی و میدیایی
*کێشه‌ی تایبه‌ت به شیاوبوونی به‌ربژێران (تایید صلاحیت) له لایه‌ن ده‌زگا و رێکخراوه سیاسی و ئه‌منییه‌کان (به تاییبه‌ت شۆرای نگهبان)
* نه‌ناسراویی زۆربه‌ی پالێوراوه‌کان پێش هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن جەماوه‌ره‌وه
* بێده‌سه‌ڵاتی و به‌رته‌سکبوونی ده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌ر و پارلەمان له ئێران
*پروپاگه‌ندەی زۆربه‌ی پالێوراوه‌کان له سه‌ر خواستی چکۆله و تاکه‌که‌سی و ناوچه‌یی و به‌رێوه‌به‌ری بۆ راکێشانی زۆرتری ده‌نگی خه‌ڵک
*به‌شدار نه‌بوونی چالاک و رێکخراوه‌یی خه‌ڵک له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، جگه له چه‌ند رۆژی پروپاگه‌ندەدا
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه جۆرێک له فه‌رهه‌نگی سیاسیی هه‌ڵبژاردنی له ته‌واوی وڵات داسه‌پاندووه که سڕینه‌وه یان که‌مره‌نگ کردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه و وێناکردنی مانای راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر ئه‌سته‌مه و وه‌ک مه‌له‌کردن به پێچه‌وانی ئاوه. به گشتی هه‌ڵبژاردن وه‌ک گۆڕانی بنه‌ره‌تی له فه‌زا و فه‌رهه‌نگی سیاسی و ته‌نانه‌ت ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ری و یاسادانان رەچاو ناکرێ و بووه به ره‌وتێکی رووتینیی رووداوه سیاسییه‌کانی ئێران. به‌م بۆنه‌وه زۆر جار هه‌ڵبژاردن هانده‌ر و هۆکارێکی باش بۆ چالاکیی سیاسی خه‌ڵک نییه، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانەی فه‌رهه‌نگی باوی هه‌ڵبژاردن له جیهان وه‌رچه‌رخانێک بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسیی وڵات نییه. هه‌ڵبژاردن پێش هه‌موو شتێک وه‌ک شه‌رعیه‌تی سیسته‌می سیاسی چاو لێده‌کرێت. هه‌روه‌ها بۆ زۆربه‌ی پالێوراوه‌کان و رای گشتیی خه‌ڵک و گرووپه سیاسییه‌کانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن، وه‌ک گه‌مه‌یه‌کی سیاسی وایه که ده‌توانن خواست و به‌رژه‌وه‌ندیی تاک و گرووپی خۆیانی پێ رەچاو بکه‌ن.
ناوچه کوردنشینه‌کان، به له به‌رچاو گرتنی فه‌رهه‌نگی زاڵی سیاسی، تایبه‌تمه‌ندیی سیاسی خۆی هه‌یه. له سێ - چوار ده‌یه‌ی دوای شۆرش، هه‌ڵبژاردن له کوردستان به به‌شداریی که‌م تا زۆر و بایکۆت رووبه‌روو بووه‌ته‌وه و له ئاکامدا هه‌ر که‌سانێکی نوێنه‌ر توانیویانه به چالاکیی تاکه که‌سی و تاقم و گرووپی خۆی برواته پارلەمان، به‌ڵام بۆ ئه‌وانیش هه‌ڵبژاردن وه‌ک گه‌مه‌یه‌کی سیاسی چاو لێده‌کرێ. زۆربه‌ی پالێوراوه‌کان خۆیان به خواستی چکۆله‌ی به‌رێوه‌به‌ری، بودجه‌ی ئیداری، دانان و لابردنی که‌سانێک بۆ پۆست و مه‌قامی ئیداری ئاست نزم و نێوه‌نجی مه‌شغوول کردووه و زۆربه‌ی رای گشتییان به‌ره‌و ئه‌و خواسته نزمانه بردووه. هه‌رچه‌ند له‌و کاته کورته‌ی پروپاگه‌ندەی هه‌ڵبژاردن له کوردستان هه‌ندێک باس له خواستی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له بواری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری کراوه، به‌ڵام به هۆێ ئه‌وه‌ی به بێ پروگرام و ستراتژیه‌ت و بێ به‌دواداچون بووه، دوای ماوه‌یه‌ک فه‌رامۆش کراوه و له ئاکامدا هه‌ر بۆ وروژاندنی ده‌نگی زۆرتر بۆ پالێوراوه‌کان بووه و خراپتر له هه‌موویان، ئه‌ویش بووه‌ته گه‌مه‌یه‌کی سیاسی. ئه‌م باسوخواستانه هیچ کات نه‌یانتوانیوه که‌شی سیاسیی زال بگۆڕن و هه‌موو جار له بازنه‌یه‌کی دووپات بوونه‌وه‌دا خولاونەتەوە.
به گشتی نوێنه‌ر وه‌ک تاک، له هه‌بوونی که‌شی سیاسیی زاڵ زۆرترین که‌ڵکی وه‌رگرتووه، چونکە به بێ بوونی رێکخروە و پارتی سیاسیی خۆی، له ژێر به‌رپرسیاره‌تی و وه‌ڵامده‌ره‌وەی گشتی دوور خستووه‌ته‌وه و به‌وپه‌ری هێزه‌وه له ده‌رفه‌تی ره‌خساو کاری بۆ گرووپ و تاقم و ده‌سته‌ی خۆی کردقوه. زۆربه‌ی خه‌ڵک پێوه‌ندییه‌کی رێکخراوه‌یی و قوولیان له گه‌ڵ نوێنه‌ر نه‌بووه و داخوازییه‌کانی خه‌ڵک له ئاستی ئاسایی و به‌رێوه‌به‌ری و بچووکدا ماوه‌ته‌وه.
له دونیای ئه‌مرۆدا، به له‌به‌رچاوگرتنی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵبژاردن، پارت و رێکخراوه‌ی سیاسی، وه‌ک هێمای رێباز و بیری جیاوازی هاووڵاتیان، پالێوراو و نوێنه‌رانیان له نێو دڵی خه‌ڵکه‌وه دیاری ده‌که‌ن. لێره‌دا پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به ته‌واوی نه‌بێته گه‌مه‌یه‌کی سیاسیی کورتماوه و جودا له لایه‌نگری له هه‌ر پارت و رێکخراوه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردن، دیفاع له بوونی رێکخراوه و پارتی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردن بکرێت و هه‌وڵی بۆ بدرێت، چونکە له هه‌بوونی چالاکیی رێکخراوه‌یی، بایه‌خ و خواسته سیاسییه‌کان نه‌هادینه و فورمولیزه ده‌بن و به فه‌رمی ده‌ناسرێن. ئه‌و یاسا و که‌شە فه‌رهه‌نگه‌ی زاڵ، هه‌ڵبژاردنی تووشی کێشه کردووه و به ته‌نیا کردوویه‌تی به گه‌مه‌یه‌کی سیاسیی کورتماوه که ده‌سه‌ڵات ئامانجی خۆی لێ به‌دی ده‌کات و نوێنه‌ریش به بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی و سیاسی، قازانجی سیاسی، ئابووری و ئیداریی خۆی لێ ئه‌بات.
له سه‌ر واقێع له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو و ئه‌مسالیش، چه‌ن رێکخراوه‌یه‌کی کاتی له ئێران و کوردستان له کاتی هه‌ڵبژاردن چالاک بوونه‌وه. وه‌ک نه‌ریتی دوو ده‌یه‌ی رابردوو، دوو لایه‌نی “ئیسلاحخواز” و “بنه‌ماخواز" (اصول گرا) له که‌شی سیاسی و میدیاییدا چالاک ده‌بن. له کوردستانیش ئه‌و دوو گرووپه ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ک دوو مانگدا لایه‌نگرانی خۆیان چالاک ده‌که‌نه‌وه و لقی پارێزگا و شار و ناوچه داده‌مه‌زرێنن. ئه‌م دوو گرووپه له ساڵانی رابردوو که‌م یان زۆر و به شێوه‌ی نافه‌رمی چالاکییان کردووه. هه‌ر چه‌ند لایه‌نی ئیسڵاحات وه‌ک نه‌ریتی مێژووی ئه‌م دوو ده‌یه‌یه، بایه‌خی به دێموکراسی و بیروڕای جیاواز داوه و له هه‌ندێ قۆناخ‌دا باس و دیفاعی له خواست و مافی کورد له ده‌سه‌ڵاتدا کردووه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به گشتی ئیسڵاحخوازی توانیویه‌تی له ناوچه کوردنشینه‌کان ڕا و ده‌نگی سیاسیی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ لای خۆی رابکێشێ. هه‌رچه‌ند له نه‌بوونی رێکخراو و لایه‌نی سیاسیی کوردی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی که‌سایه‌تیی سیاسیی خه‌ڵکی (که زۆر جار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به بیانووی 'شیاو نه‌بوون' وه‌لا نراون) زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌شداربوو له خانه‌ی دۆست و بنه‌ماڵه و خێڵه‌کی و عه‌شیره‌یی به ده‌ست دێت. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که لایه‌نی ئیسڵاحات له فۆڕمی رێکخراو و پارتی سیاسی له کوردستان بوونی نییه و به گشتی خه‌ڵک به رێکخراوه‌یه‌کی خۆماڵی خۆی نازانێ، نه‌یتوانیوه وه‌ڵامده‌ره‌وی خواستی خه‌ڵک دوای هه‌ڵبژاردن بێت. هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌م دوو لایه‌نه راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ بووه به گه‌مه‌یەکی سیاسی تا هه‌ڵگری خواستی به‌رزی خه‌ڵک و ئامانجه‌کانی.
سەرچاوە: سایتی ناوەندی فەرهەنگی زانستی ڕۆنان
پەیوەندی‌دار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە