بابەتی گەرم:

ئایەتوڵڵا دەستغەیب: مەهێڵن دەست لە سندوقەکانی دەنگدان وەربدەن

Sunday, February 21, 2016



NNSROJ- مەرجەعێکی تەقلیدی شیعە داوای لە سەرۆککۆماری ئێران کرد؛ نەهێڵێت وەک ساڵی ٨٨ دەست لە سندوقەکانی دەنگدان وەربدرێت.

ئایەتوڵڵا سەید عەلی محەممەد دەستغەیب یەکێک لە مەرجەعەکانی تەقلیدی شیعە و دانیشتووی شاری شیرازی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا کە دەقەکەی لە ماڵپەڕی "کلمە"دا بڵاو کراوەتەوە، هۆشداری بە حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە داوە؛ ئاگاداری دەنگەکانی خەڵک بێت و نە‌‌هێڵێت وەک ساڵی ٨٨(٢٠٠٩) دەست لە سندوقەکانی دەنگدان وەربدرێت، یاخود بە ناسنامەی ساختەوە دەنگ بدرێت و بە بڕیاری شووڕایەک، خەڵکانێک لە لیست زیاد بکرێن یان دەربکرێن.

ئایەتوڵڵا دەستغەیب وێڕای رەخنەگرتن لە "رەتکردنەوەی شیاوەتیی ژمارەیەکی زۆر لە بەربژێرەکانی پەرلەمان، بە پاساوگەلی نایاسایی و ناشەرعی"، داوای بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە و گوتوویەتی؛ با کەسانێک بچنە پەرلەمان کە بە بوونی ئەوان، بتوانین بڵێین پەرلەمان سەربەخۆیە.

شوورای نیگابانی قانوونی ئەساسیی ئێران، پێشتر شیاوەتیی زۆربەی بەربژێرەکانی بەرەی ریفۆڕمخوازی ئەو وڵاتەی رەتکردبوەوە.

چەند رۆژێکە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی خولی دەهەمی پەرلەمانی ئێران دەستی پێکردووە و چاوەڕێش دەکرێت ٢٦ی فێڤرییەی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت.


پەیوەندی‌دار:

پرسی "هەڵبژاردن" لە رۆژهەڵاتی کوردستان (بەشی یەکەم)

هه‌ڵبژاردن، خواستی گشتیی خه‌ڵک یان گه‌مه‌ی سیاسیی چه‌ند تاقم و ده‌سته‌یه‌ک

هەڵبژاردن لە روانینێکی کۆمەڵناسیانەوە (١-٢)

" له پێناو به دەستهێنانی کام مافدا تەنووری هەڵبژاردن گەرم دەکەن"

هەڵبژاردنی ئەم جارە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە