بازاڕ
Friday, February 26, 2016
NNSROJ: وشەی "بازاڕ" بە مانای خۆی بۆ هەموو گەلانی جیهان ئاشنایە و رەنگە ئەو ناوە و هەروەها کارکردی ئەو ناوە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین بەرچاوتر بێ. بازاڕ لە شارەکانی رۆژهەڵاتی ناوین، ئافریقا و بەشێک لە ئورووپا بۆتە ناوەندی سەرەکەی بازرگانی شار یان گوندەکان. سەردەمی کۆن لە شارەکانی رۆژهەڵاتی ناوین و هەروەها ئافریقا و بە تایبەت وڵاتی ئێران زۆرتر لە ناو ئاسەوارە کۆن و مێژووییەکان دا ئەو چەشنە بازاڕانە داندەندرا و خەڵکی ناوچەکەش بۆ کرێنی کەل و پەلی پێویست و هەروەها بازرگانی و کار و باری وەرزێڕی روویان دەکردە ئەو چەشنە بازاڕانە، لە دونیای مۆدێڕن دا ئەو چەشنە بازاڕانە رەنگوڕوویان کەمتر بۆتەوە و زۆرتر لە ناو شار و گوندە بچووکەکان دا قەتیس ماوەتەوە.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە