بابەتی گەرم:

داعش دزەی کردە ناو گرێ سپی

Friday, February 26, 2016



NNSROJ- گرووپێک چەکداری داعش دزەیان کردوەتە ناو شارۆچکەی گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان و لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە گەمارۆ دراون.

ئاژانسی هاوار نیوز لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاوی کردوەتەوە؛ لە گەڵ دەستپێکردنی ئاگربەستەکەی شەڕی ناوخۆی سووریا، گرووپێک چەکداری داعش دزەیان کردوەتە ناو شارۆچکەی گرێ سپی و هەوڵیانداوە لە گەڕەکی "مەنتیقەل ئیسکان" هێرش بکەنە سەر نەخۆشخانەیەک، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاواوە بەرپەرچیان دراوەتەوە.

هێرشەکە هاوکاتە لە گەڵ هێرشێکی بەربڵاوی چەکدارانی داعش بۆ سەر مەتەرێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شارۆچکەی سلووکی باکووری پارێزگەی رەققا.

بە گوتەی سەرچاوەکە؛ لە ناو گرێ سپی شەڕ و پێکدادانێکی قورس هاتوەتە ئاراوە و ئاسایشی ئەو شارە، چەکدارانی داعشیان گەمارۆ داوە. بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە زیانە گیانییەکانی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە نەکراوە.

هاوکات فەرماندەیی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان بە دەرکردنی راگەیەنراوێک؛ لەمڕۆوە تا رۆژی ٢٩ی فێڤرییە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی لە نێوان گرێ سپی – سەرێکانی و گرێ سپی – کۆبانی قەدەغە کردووە.

پێشتریش چەکدارانی داعش توانیبوویان دزە بکەنە ناو شاری کۆبانی و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی مەدەنی بکووژن.

هێزەکانی یەپەگە و ئاسایشی رۆژئاوا دوای پووچەڵ کردنەوەی ئەو هێرشەی داعش، رایانگەیاندبوو؛ هێرشەکە لە ناو خاکی تورکیاوە و بە ئاسانکاری و پاڵپشتیی حکوومەتی ئەنقەرە ئەنجامدراوە. ئیدیعایەک کە بە توندی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە رەت کرابوەوە.


ئەلف. و


پەیوەندی‌دار:

رمێڵان؛ یەکەم جڤین بۆ راگەیاندنی "فیدراڵیزم" لە رۆژئاوای کوردستان

"غەزەبی خابوور" ٢٤٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی رزگار کرد

OPCW: چەکی کیمیایی دژی پێشمەرگە بەکارهاتووە

"ئەڵمانیا لە هەموان زیاتر چەک دەدات بە پێشمەرگە"

تورکیا گرێ سپیی تۆپباران کردووە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷