"غەزەبی خابوور" ٢٤٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی رزگار کرد
Friday, February 26, 2016
وێنەکە لە ANHA وەرگیراوە
NNSROJ- هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بیلانی هەڵمەتی غەزەبی خابووری راگەیاند و ئاماژە بە رزگارکردنی ٢ هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتری چوار گۆشە دەکات.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دوای کۆتایی هاتنی هەڵمەتی غەزەبی خابوور، بیلانی سەربازیی هەڵمەتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند؛ وێڕای رزگارکردنی شاری شەدادی و ٣١٥ گوندی دەوروبەری، نزیکەی ٢ هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی خۆرهەڵاتی پارێزگەی حەسەکە لە چەکدارانی داعش پاک کراوەتەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) یەکێک لە هێزە سەرەکییەکانی پێکدێنێت، ئاماژەی بەوەش کردووە؛ لە ئاکامی ئەو هەڵمەتەیاندا کە لە ١٦ بۆ ٢٢ی فێڤرییەی خایاندووە، بە گشتی ٢٧٥ چەکداری داعش کوژراون، ٩ چەکدار بە دیل گیراون، ٣٣ ئۆتۆمبێل تێکشکێنراون و بڕێکی زۆریش چەک و چۆڵی جۆراوجۆر دەسکەوتیان بووە.
بەگوێرەی بیلانەکەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا و لە لایەن تلال سلۆ وتەبێژی ئەو هێزەوە خوێندرایەوە؛ لە گەرمەی ئەو هەڵمەتە لەشکەرییەدا ٢٠ شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.
ئەلف. و
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە