بابەتی گەرم:

"شتومەکی هەناردەکراو لە تورکیاوە بۆ لای داعش، پتر لە ١٠ ملیۆن دۆلارە"

Monday, March 7, 2016


NNSROJ- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتیکی گەلان پشتئەستوور بە زانیارییەکانی وەزارەتی بازرگانی و گومرکی تورکیا گوتی؛ حکومەتی ئەنقەرە پتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی سنوورەکانی ژێر دەستی داعش کردووە.

لە دانیشتنێکی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە دیاریکردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٦دا، مەولوود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە داهاتی خاڵە گومرکییەکانی سنوور زانیاریی بە پەرلەمان دا.

دواتر ئیدریس بالووکەن پەرلەمانتاری HDP قسەی کرد و سەرنجی راکێشایە سەر ئەوەی کە زانیارییەکانی چاوش ئۆغڵو لە گەڵ داتاکانی وەزارەتی بازرگانی و گومرک و TÜİK(دەزگای ئاماری تورکیا) نایخوێنێتەوە.

بالووکەن رایگەیاند: "ساڵی ٢٠١٤ و کاتێک گرێ سپی لە ژێر رکێفی داعش دا بوو، لەو خاڵە سنوورییەوە بڕی ٥ ملیۆن دۆلار کاڵا و شتومەک هەناردە کراوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥یشەوە تا مانگی ژوئەن، بڕی ٩٨١ هەزار دۆلار شتومەک هەناردە کراوە. واتا کۆی کاڵای هەناردە کراو لە ماوەی ئەو یەک ساڵ و نیوەدا نزیکەی ٧ ملیۆن دۆلارە. کەچی دوای ئەوەی ناوچەکە کەوتە دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل، دەروازەی گرێ سپی داخرا و هەناردەکردنی کاڵاش راگیرا".

پەرلەمانتارەکەی هەدەپە، ئاماژەی بە قەبارەی مامەڵە بازرگانییەکانی ساڵی ٢٠١٣ی تورکیا و داعش لە سنووری کارکامیش – جەرابلۆسیش کرد و گوتی: "قەبارەی مامەڵەکان لە ٢٠١٣وە بۆ ٢٠١٤، بڕی ٢ ملیۆن و ٦٩٩ هەزار دۆلارە و لە ساڵی ٢٠١٤یشدا گەیشتوەتە ١ ملیۆن و ٨٣٨ هەزار دۆلار."

بە گوتەی ئیدریس بالووکەن؛ ئەگەر داعش رێکخراوێکی تیرۆریستییە، ئەم بڕە داهاتە چ واتایەکی هەیە، چ شتێک بۆ ئەو ناوچانە هەناردە کراوە و  بۆچی دوای رزگارکرانی ناوچەکە لە لایەن کوردەوە ئەو دەروازە سنوورییانە داخراون؟ 

سەرچاوەکانی رۆژئاوای کوردستان دەڵێن؛ ئێستاش لە سنووری جەرابلۆس پەیوەندیی بازرگانیی نێوان تورکیا و رێکخراوی داعش درێژەی هەیە.

پێشتریش ڕاپۆرتێکی نهێنیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی نۆڕوێژ ئاشکرای کردبوو کە بڕێکی زۆر لە نەوتی بەرهەمهاتوو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق و سووریا، دەچێتە تورکیا و لەوێ بە نرخێکی زۆر هەرزان دەفرۆشرێت.

ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا و هەندێ بەرپرسی دیکەی سەربازیی ئەو وڵاتە، دوای بەردرانەوەی فڕۆکە سەربازییەکەیان لەلایەن تورکیاوە، ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەیان بڵاو کردەوە کە بە گوتەی ئەوان؛ پەیوەندیی بازرگانیی نەوتی تورکیا و چەکدارانی داعشی پیشان دەدا.

 


ئەلف. و

پەیوەندی‌دار:

لە خەندەقی ڕۆژئاوا بۆ گەمارۆی کەمپی مەخموور؛ کێ کورستانی پارچە کرد؟

شاهیدی دانی زارەکی لە کۆمیتەی کارو باری بەرگری پاڕڵمانی بریتانیا ( هاوس ئاف کامنس)

تەقینەوەی خۆکوژی لە حەسەکە؛ لانیکەم ۲۲ کەس گیانیان لەدەست داوە

دێمیرتاش؛ هیچ تۆڵەیەک لە ئاشتی گەورەترنییە

ئاڵمان؛ تورکیا و گروپە ئیسلامییەکان هاوفکرن

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷