بابەتی گەرم:

SKY News: ناوی ٢٢ هەزار ئەندامی داعشمان کەوتوەتە دەست

Thursday, March 10, 2016


وێنەکە لە SKY News وەرگیراوە.

NNSROJ- کەناڵی ئاسمانیی SKY News دەڵێت؛ لیستی ناوی ٢٢ هەزار ئەندامی داعشیان کەوتوەتە دەست.

کەناڵی SKY News کە لە بەریتانیاوە بەرنامە پەخش دەکاتەوە، رایگەیاند؛ لیستێکی ناوی ئەندامانی داعشی کەوتوەتە دەست کە ناوی ٢٢ هەزار ئەندامی ئەو رێکخراوەیە، ناونیشان، ژمارەی تەلەفۆن و زانیارییەکانی تایبەت بە بنەماڵەکانیانی لەخۆگرتووە.

بە گوتەی سەرچاوەکە؛ ئەو ئەندامانەی داعش کە ناویان لە لیستەکەدا هەیە، لە ٥٢ وڵاتی جیهانەوە  بەشداری ریزەکانی ئەو رێکخراوەیە بوون و بەشێکیان خەڵکی وڵاتانی ئەورووپا، باکووری ئەفریقا، کانادا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان.

لیستەکە، لە پۆلیسی ئاسایشی ناوخۆی داعش دزراوە و لە سەر "فلاش مێمۆری"یەک رادەستی کەناڵی SKY News کراوە.

سەرچاوەکە رایگەیاندووە؛ لە توێی ٢٣ پرسیاردا زانیارییەکانی تایبەت بە هەر یەک لە ئەندامەکانی داعش – وەک ئاستی پەروەردە و ئەو وڵاتانەی گەشتیان بۆ کردوون – لەو لیستەدا پۆلێنبەندیی کراون.


ئەلف. و


پەیوەندی‌دار:

تەقینەوەی خۆکوژی لە حەسەکە؛ لانیکەم ۲۲ کەس گیانیان لەدەست داوە

دێمیرتاش؛ هیچ تۆڵەیەک لە ئاشتی گەورەترنییە

ئاڵمان؛ تورکیا و گروپە ئیسلامییەکان هاوفکرن

"ئازاری وتەکانی چنار سەعد بە هیچ پاساو و لێبووردنێکیش قەرەبوو نابێتەوە"

لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنستانەوە تا وازهێنانی وەزیرە تورکەکەی سوێد

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە