بابەتی گەرم:

پەیەدە ئەمجارەش بۆ جڤینەکەی "ژنێڤ" بانگێشت نەکرا

Saturday, March 12, 2016



NNSROJ- بە گوتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا؛ پارتی یەکێتیی دیموکراتیک(پەیەدە) بۆ جڤینەکەی رۆژی ١٤ی مارسی ژنێڤ بانگێشت نەکراوە.

جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ناوی پەیەدە لە لیستی ئەو لایەنانەدا نیە کە بۆ جڤینەکەی رۆژی ١٤ی مارسی تایبەت بە قەیرانی سووریا لە شاری ژنێڤ، بانگێشت کراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتوویەتی؛ پێویستە پەیەدە لە دانوستانەکانی ئاشتەوایی سووریادا بەشدار بکرێت.

وێدەچێت لە خولی تازەی کۆبوونەوەکانی ئاشتەواییدا کە بە نێوبژیوانیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت، لەمەڕ بژارەی پێکهاتەیەکی فیدراڵی کە یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزێت، مشتومڕ بکرێت.

ستێفان دێمیستۆرا نێردراوی تایبەتی UN بۆ نێوبژیوانیی قەیرانی سووریا دەڵێت: "دەشێ لە ژنێڤ سەبارەت بە پێکهاتەی فیدراڵی گفتوگۆ بکرێت."

نزیکەی دوو حەوتەیە لە نێوان لایەنە ناکۆکەکانی سووریادا ئاگربڕ راگەیەنراوە و لە سەر ئەو بنەمایە چاوەڕێ دەکرێت رۆژی دووشەممەی دادێ، خولی نوێی کۆبوونەوەکان لە شاری ژنێڤ دەست پێ بکەنەوە.

سەرچاوە: IMCTV  


ئەلف. و


پەیوەندی‌دار:

لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنستانەوە تا وازهێنانی وەزیرە تورکەکەی سوێد

چەند بەلەمێک بە ٤٠٠ پەناخوازەوە نوقم بوون

سەرۆکی CHP: تورکیا بووە بە فێرگەی راهێنانی خۆکوژان

دەکرێ لە منداڵدانی هەڵبژاردنی ئامریکاوە کۆرپەیەکی ئەتۆمیی بێتەدەر

SKY News: ناوی ٢٢ هەزار ئەندامی داعشمان کەوتوەتە دەست

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷