عێراق ناردنی نه‌وتی که‌رکووکی له‌ڕێگه‌ی تورکیاوه ڕاگرت
Monday, March 14, 2016
NNSROJ: سێ سه‌رچاوه‌ی جیاواز پشتڕاستیان کردۆته‌وه که "کۆمپانیای نه‌وتی باکوور" هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووکی له ڕێگه‌ی هێڵی "جه‌یهان"ه‌وه ڕاگرتووه.
ڕۆژنامه‌ی "شهرقلوئهوسهت" بڵاوی کرده‌وه که کۆمپانیای نه‌وتیی حکوومه‌تی عێراق، که به "کۆمپانیای نه‌وتی باکوور" ناسراوه، هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووکی له ڕێگه‌ی هێڵی جه‌یهانه‌وه بۆ تورکیا ڕاگرتووه.
هێڵه‌که پشکی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ندی له که‌رکووکه‌وه، به ناو خاکی تورکیا و باکووری کوردستاندا بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه ده‌گوازێته‌وه.
"کۆمپانیای نه‌وتی باکوور"، سه‌ر به حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه و ڕۆژانه بڕی 150،000 به‌رمیل نه‌وت به‌م هێڵه‌دا ده‌گوازێته‌وه. ئه‌م هێڵه هه‌روه‌ها نه‌و بڕه نه‌وته‌ش ده‌گوازێته‌وه که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ حکوومه‌تی ناوه‌ندی له بازاڕه‌کانی جیهاندا دهیفرۆشێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی کۆمپانیاکه‌ی حکوومه‌تی ناوه‌ندی که نه‌یویستووه ناوی ئاشکرا بکرێت، به ڕۆژنامه‌که‌ی گوتووه که بڕیاری ڕاگرتنه‌که له وه‌زاره‌تی نه‌وتی حکوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌رچووه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه هیچ به‌رپرسێکی وهزراتهکه ئاماده نه‌بووه له‌و باره‌وه زانیاری بداته ڕۆژنامه‌که.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری، سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری که‌رکووک ڕایگه‌یاندووه که هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی ئه‌م هێڵه‌وه، ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو و یه‌کدابه‌دووی کرانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی هێڵه‌که ڕاگیراوه.
ناوبراو ئاشکراشی کردووه که کۆمپانیای نه‌وتی باکوور درێژه به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌دات له که‌رکووک، به‌ڵام "له‌جیاتی هه‌نارده کردن، له که‌رکووک پاشه‌که‌وتی ده‌کات."
ک. م
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە