بابەتی گەرم:

رووسیا خەریکە بەشێکی هێزەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە

Tuesday, March 15, 2016



NNSROJ- سەرچاوەکانی هەواڵ لە زاری ڤێلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیاوە بڵاویان کردوەتەوە کە دەستووری بە هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی لە سووریا داوە، لە رۆژی دووشەممە ١٤ی مارسەوە دەست بە کشانەوە لەو وڵاتە بکەن.

هاوکات بەشێک لە هێزەکانی رووسیا لە هەر دوو بنکەی ئاسمانیی حمەیمم و تەرتووس دەمێننەوە و بە گوتەی خۆیان؛ لەوێوە چاودێریی پرۆسەی ئاگربڕەکەی نێوان لایەنەکانی سووریا دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سپۆتنیک، پوتینی سەرۆکی رووسیا لە گەڵ سێرگێی شۆیگو وەزیری بەرگری و سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە کۆبوەتەوە و رایگەیاندووە؛ هێزەکانی رووسیا بەستێنی پێویستیان بۆ فەراهەمبوونی پرۆسەی ئاشتی لە سووریا ئامادە کردووە.

پوتین رۆژی یەکشەممە سێزدەی مارس رایگەیاندووە: "لەو بڕوایەدام کە ئەو ئەرکەی بە وەزارەتی بەرگریم سپاردبوو، جێبەجێ کراوە. بەم هۆیەشەوە فەرمان دەدەم لە سبەیەوە بەشی سەرەکیی هێزەکانمان لە سووریا بکشێنەوە."

رووسیا لە مانگی سێپتەمبری ٢٠١٥ەوە و بە مەبەستی پشتیوانیی لە حکوومەتی سووریا، لە هەندێک هەڵمەتی سەربازیی دژی هێزەکانی بەرهەڵستکاری حکوومەتی بەشار ئەسەددا بەشداری کردبوو.

 

پەیوەندی‌دار:

سەبارەت بە شەڕی ئووکڕایینا؛ هەڤپەیڤین لەگەڵ پرۆفسۆر عەبباس وەلی

هەڤپەیڤین لەگەڵ نووسەرو مێژوو زان دوکتور جەبار قادر سەبارەت بە شەڕی رووسیا – ئووکڕایینا

ناکۆکی نێوان ناوەندی کوردە موهاجیرە سیاسییەکانی مەسکەو و باکۆ ، جەمیل حەسەنلی

دەمیرتاش: عەقڵییەتی ئاکەپە ناتوانێ ئاشتی بەدیبێنێت

یارییەکانی ئێران و عەرەبستان دەبرێنە "وڵاتێکی بێلایەن"

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷