بابەتی گەرم:

به‌ڵگه‌نامه‌ی فێدڕاڵیی ڕۆژئاوای کوردستان ئه‌رێ کرا - نوێکرایه‌وه‌

Thursday, March 17, 2016

NNSROJ: له‌ ڕۆژی دووهه‌می کۆنفڕانسی گه‌لانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا له‌ شاری ڕمێڵان، به‌ڵگه‌نامه‌ی سیسته‌می فێدڕاڵ له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه‌ ئه‌رێ کرا.

زیاتر له‌ دووسه‌د که‌س له‌ نوێنه‌رانی گه‌لانی نیشته‌جێی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا، دوێنێ [چوارشه‌ممه‌ 16ی مارس] له‌ شاری ڕمێڵانی ڕۆژئاوای کوردستان و به‌ مه‌به‌ستی دانوستان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی به‌ڵگه‌نامه‌ی سیسته‌می فێدڕاڵی بۆ ناوچه‌که‌ کۆبوونه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "ئانها"، به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌ ئه‌مڕۆ، له‌ ڕۆژی دووهه‌می دانیشتنی خۆیاندا، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ڵگه‌نامه‌که‌یان ئه‌رێ کردووه‌.

به‌وپێیه‌ و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کۆنفڕانسه‌، ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچه‌ هاوسنووره‌کانی، به‌ شێوه‌ی فێدڕاڵی و له‌چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی ئێستای سووریادا خۆیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی سووریا و ڕێکخراوێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ش، له‌ لێدوانی جیاوازدا، سیسته‌می فیدڕاڵی به‌ ته‌واوی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌ و به‌ دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی خاک و خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌زانن.

وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی "سه‌نعا"ی ده‌وڵه‌تیی گوتووه‌ که‌ دێکلاراسیۆنی فێدڕاڵیی ڕمێڵان، "هیچ بنه‌مایه‌کی قانوونیی نییه‌" و "ده‌ستدرێژییه‌ بۆسه‌ر یه‌کیه‌تیی خاکی سووریا".

هاوکات وته‌بێژێکی "کوالیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی" ئۆپۆزیسیۆنی سووریاش ڕایده‌گه‌یه‌نێ که‌ هیچ چه‌شنه‌ یه‌که‌ و هه‌رێمێکی جیاواز له‌ناو خاکی سووریادا په‌سه‌ند ناکه‌ن.

به‌گوێره‌ی "ئه‌ی ئێف پی"، وته‌بێژێکی وته‌بێژه‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا وشیاریی داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ "هه‌رچه‌شنه‌ هه‌وڵێک بۆ دروستکردنی یه‌که‌، هه‌رێم یانیش خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ک که‌ ئیراده‌ی خه‌ڵکی سوریای له‌پشت نه‌بێ".


پەیوەندی‌دار:

جزیرەی رۆژئاوا: مافی رەتکردنەوەی سەربازیی بە هاووڵاتییان درا

هەرێمی کوردستان دەروازەی سێمالکای داخست

کشانەوەی رووسیا لە سووریا و فیدرالیزمی باکووری سووریا

رمێڵان؛ یەکەم جڤین بۆ راگەیاندنی "فیدراڵیزم" لە رۆژئاوای کوردستان

ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی په‌ده‌که‌ - سووریا قۆڵبه‌ست کراوه‌

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷