حەسەن رەحمان پەناه
هەڵەبجه ، ئەو زامەی کە قەت سارێژ نابێت ؟
Thursday, March 17, 2016
٢٨ ساڵ له‌وه‌پێش له رۆژێ ١٦ مارسی ١٩٨٨، رق و قینی ئه‌ژدیهای حكومه‌تی به‌عس و دیكتاتۆرە خوێن رێژه‌كه‌ی بەغدا رژا به سەر خەلکی دەفەری شارەزوور و شاری هه‌ڵه‌بجه و شارێکیان ژارخوارد کرد. لەم تاوانه گەورە کە دژ به هەموو مروڤایەتیکرا، زیاتر لە ٥هەزار ئینسانی بێ‌دیفاع گیانیان لە دەستدا، ١٠ هەزار کەس بریندار و ژاراوی بوون و ١٢٠ هەزار کەس دیکە ئاوارە و دەربەدەر و ماڵ حاڵی خۆیان جێهێشت . هەروەها ژینگەیەکی بەرین ژارخواردکرا کە تا ئێستا و ساڵها دواتریش ئاسەوارەکانی لە سەر مروڤ ، باڵندە ، درەخت و گیا و تەبیعەت دەمێنێتەوە.
تاوانی ژارخواردکردنی هەڵەبجە لە دڵی تاوان و کارەساتێکی گەورەی دیکە، واتە شەری کۆنەپەرەستانەی ئێران و عێراقدا قەوما . ئەو شەرە کە لە رێکەوتی ۳۱ گلاوێژی ۱۳۵۹ هەتاوی، بەرانبەر به ۲۲ سپتامبری ۱۹۸۰ زاینی به پەلاماری ئەرتشی عێراق بۆ سەر خاکی ئێران و بۆردومانی هەوایی هاوکاتی ١٠فرۆەکەخانەی نیزامی ئەو وڵاتە دەستی پێ‌کرد، به یەکێک لە درێژخاینترین شەرەکانی سەدەی ٢٠ی زاینی باسدەکرێت کە پاش شەری "ویتنام" به دووهەمین شەری درێژماوەی ئەو سەدە ناودەبرێت. به پێی ئامارەکان، ئەو شەرە به قوربانی کردنی زیاتر لە یەک ملیون ئینسان و زەرەر و زیانی ١١٩٠میلیارد دولار بۆ هەر دوو وڵات پاش ٨ سال کۆتایی پێهات.
ئەگەر زۆر بۆ دوور نەگەرێنەوە ، ناکۆکی قوولی دوو دەسەڵاتی زاڵ به سەر ئێران و عێراق بۆ ساڵەکانی دەیی٦٠ و ٧٠ زاینی سەدەی بیست و پشتیوانی مەبەستداری "شا"ی ئێران لە شۆرشی ئەو کاتی کوردستانی عێراق دژ به دەسەڵاتی تازەی بەعس دەگەریتەوە کە لە ساڵی ١٩٦٨ و پاش کودەتای سپی لە "عبدالرحمان عارف" برای "عبدالسلام عارف" دەسەڵاتی ئەم وڵاتەیان بە دەستەوە گرت. "سەدام حۆسین" وەک کەسایەتی کارامەی حزبی بەعس، هەر لە سالی ١٩٥٨ زاینی و رووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لەو وڵاتە، ببوو به کاراکترێکی گرینگ لە حزبی بەعس و خولیایی به دەستەوە گرتنی دەوڵەتی لە سەردابوو که پاش کودەتایی نیزامی سالی ١٩٦٨ به ئاشکرا بەرەو لوتکەی دەسەڵات دەکشا، لە گۆرەپانی سیاسی و پڕئاژاوەی عێراق خۆی نیشاندابوو. گەشی خەباتی خەڵکی کوردستان به تایبەت شەڕی چەکداری لە ساڵەکانی ٧٠ زاینی سەدی بیست ، پشتیوانی بەرینی "شا"ی ئێران لەو خەباتە بۆ مەبەستی دیاریکراوی خۆی و به تایبەت یەک لاکردنەوەی کێشەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە به کارتی کورد لە سەر بەرژەوەندی خۆی، پیری و کەم دەسەڵاتی "ئەحمەد حەسەن البکر" سەرۆک کۆماری ئەو کاتی عێراق، ترسی دەوڵەتی حەسەن البکر لە پەرەسەندنی نازەزایەتی شیعەکان لە جنوبی(باشوری) ئەو وڵاتە، ترازوی هێزی به قازانجی شای ئێران گۆری کە لە ئاکامدا "قەراردادی ئەلجەزایری" به نێوانگیری "هاواری بومیدین" سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەلجەزایر و شای ئێران و سەدام حۆسین جێگری سەرۆک کۆماری عیراقی لێکەوتەوە. چ حەمەرەزا شا ، شای ئێران و چ باقی بەرپرسانی دەسەڵاتداری ئەو کاتی ئەو وڵاتە، قەراردادی ئەلجەزایریان وەک "سەرکەوتنی نەتەوەیی و دەستکەوتی گەورەی سیاسەتی دەرەوی ئێران" ناو لێدەبرد و به ئاشکرا چکۆڵەکردنەوە و بێرێزیان به دەسەڵاتی سیاسی بەغداد دەکرد.پارەی به لێشاوی نەوت و دەسکەوتی قەراردادی ئەلجەزایر و پشتیوانی بێ‌درێغی ئەمریکا لە "شا"، ئێرانی بە کردەوە کردبوو به پاسەوانی کەنداوی فارس. بەڵام راپەرینی خەڵکی ئێران و رووخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێران، ترازووی هێزی لە ناوچەکە گۆری و بۆشایی دروستکرد. خەڵکی ئێران لە ئاکامی راپەریندا بۆ ماوەیەکی کورتیش بووبێت پشوویکیان وەبەر هات و ئەرتەشی ئەم وڵاتە لاواز بوو. لە زۆر جێگا جەماوەر دەستاین به چەک گەیشت و دەسەڵاتی خۆیان لە هەندێک لە ناوەندکانی کار و شارەکان به تایبەت لە کوردستان دامەزراند.
سەدام حۆسین کە پاش قەراردادی ئەلجەزایەر به کردەوە ببوو به سەرۆک کۆماری عێراق، لە رۆژی ۲۶ گلاوێژی ۱۳۵۹ هەتاوی واتە ٦ی سپتامبری ١٩٨٠ زاینی لە پێش چاوی میدیا و کامێراکانی راگەیاندن قەراردای ئەلجەزایری دڕاند و ٥رۆژ دواتر واتە لە ۳۱ گلاوێژ پەڵاماری بەرینی بۆ سەر خاکی ئێران دەست پێ‌کرد. شەری ئێران و عێراق لە سەر وەها کێشمەکێشێکی نێوان ئێران و عێراق و لە دڵی شەری ساردی دوو بەری "رۆژهەڵات و رۆژئاوا" کە هەر کامیان لایەنێکی ئەو شەرەیان پڕ چەک دەکرد، دەستی پێ‌کرد.
دوو دەسەڵاتی خۆێن رێژ و تاوانباری بەعس لە عێراق و کۆماری ئیسلامی لە ئێران ، له‌درێژه‌ی شه‌ڕ و کاولکاری هەشت ساڵەی خۆیاندا هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد به‌گۆڕه‌پانی ئه‌و شه‌ڕه و ئەو کارەساتە سامناکەیان تێدا خولقاند که یه‌كێك له‌دزێوترین و پیسترین لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی پڕ له‌سه‌ركوت و جه‌نایه‌تی خۆیانیان لە سەدی بیستدا تێدا تۆمار كرد.
کارەساتەکە چۆن قەوما ؟
دواین رۆژه‌كانی مانگی ره‌شه‌مه‌و نزیك بوونه‌وی لە به‌هاری ١٩٨٨ بوو. دێوەزمەی شەر چ لە بەرەکانی شەر و چ لە نیو خەڵکی بی دیفاعی هەر دوو وڵات رۆژانه جەستەی مروڤەکانی دەهاڕی و کاولکاری گەورەی لە شار و گوندەکان جێدەهێشت. ده‌سه‌ڵاتدارانی شه‌ڕخواز له‌به‌غدا و تاران خوێن تێری نه‌كردبوون. ئه‌ژدیهای شه‌ڕ جه‌سته‌ی ئینسانه‌كانی هه‌ڵده‌لووشی. ناڕه‌زایه‌تی ده‌رهه‌ق به‌و شه‌ڕه له‌ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌كی رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ی ده‌ستاندن. هه‌وڵه‌كان له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و دیپلۆماتیكدا بۆ كۆتایی شه‌ڕ چڕتر ببونه‌وه. ماندوویه‌تی به‌جه‌سته‌ی زامداری سه‌ربازانی شه‌كه‌ت له‌شه‌ڕ له‌هه‌ردوو لا رۆژ به‌رۆژ زیاتر په‌ره‌ی ده‌ستاند. ناسیۆناڵیزمی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی عه‌ره‌ب و فارس به پاڵپشتی ئایینی سوننه و شیعه شاخیان له‌شاخی یه‌ك ئاڵاندبوو و شكست و سه‌ر كه‌وتنی هه‌ركامه‌یان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ، ئه‌وی دیكه‌ی هار و دڕنده‌تر ده‌كرد و تاوان و جه‌نایه‌تی گه‌وره‌تریان ئه‌نجام ده‌دا. هه‌ر چه‌ند به‌كرده‌وه له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا بۆن به‌ست دروست ببوو، به‌ڵام تاوانبارانی شه‌ڕ حازر به‌كۆتایی هێنان به‌كوشتاری ئینسانه‌كان نه‌بوون. نه "خومه‌ینی" و داروده‌سته‌كه‌ی توانی به‌وته‌ی خۆیان "رێگای قودس لهكهربهلاوهببڕن" و نهدیكتاتۆرهكهی به‌غدایش ده‌یتوانی، سه‌ركه‌وتنی "عه‌ره‌ب به‌سه‌ر فارس‌دا" جێژن بگرێت.
هێزه ئه‌مپریالیسته‌كان كه به‌كرده‌وه‌و بۆ فرۆشتنی چه‌ك و چۆل و به‌ره‌و پێش بردنی هێژمۆنی پاوانخوازانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، ئاگری ئه‌و شه‌ڕه‌یان خۆش ده‌كرد، ئه‌وانیش به‌كرده‌وه تووشی نائومێدی و بێ هیوایی هاتبوون. "پان ئیسلامیزم"ی خومه‌ینییان كۆنتڕۆڵ و له"پان عه‌ره‌بیزم"ی سه‌دام ده‌ترساند. هه‌ست به‌كۆتایی شه‌ڕ ده‌كرا، به‌ڵام هه‌ر دوو هه‌وڵیان ده‌دا كه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست بێنن تا له‌سه‌ر مێزی وتووێژ ئیمتیازی زۆرتر وه‌ر بگرن. سه‌ركه‌وتن به‌بێ كوشتار و خوێن رێژی زۆرتر به‌ده‌ست نه‌ده‌هات.
كۆماری ئیسلامی كه‌هه‌ر له‌رۆژه‌كانی پاش هاتنه‌سه‌ر كاری، له‌خه‌ڵكی كوردستان تووڕه‌و دل پڕ له‌قین بوو، زۆری پێ خۆش بوو كهئاگری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق له‌به‌ره‌كانی كوردستان گه‌رم راگرێت، به‌ڵام به‌هۆی خه‌بات و مه‌قاومه‌تی جه‌ماوه‌ر و هێزی پێشمه‌رگه‌وه زۆرجار ناكام مابوه‌وه. حیزبی به‌عس و دیكتاتۆرهجهلادهكهیشی كه‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی كوردستان به‌شێك له‌ناسنامه‌یان بوو و تا پێش كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌یان تاوان و كاره‌ساتی دیكه‌ی دژی مرۆڤایه‌تیان به‌رانبه‌ر به‌م خه‌ڵكه ئه‌نجامدا بوو، له‌وانه به‌ده‌یان نموونه قه‌تڵی عامی شار و گونده‌كانی كوردستان، ئیعدام و تیرۆری رۆژانه له‌شار و شارۆچكه‌كان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی قه‌رارداده‌شووم و به‌د ناوه‌كه‌ی "ئه‌لجه‌زای"ر كه له نێوان شای ئێران و سه‌دام حوسێن دا مۆر كرابوو، وێران كردنی چوار هه‌زار گوند و شارۆچكه‌و خۆئاماده‌كردن بۆ پڕۆژه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌كه‌ی ئه‌نفال كه‌زیاتر له‌١٨٠ هه‌زار ئینسانی بێ تاوانیان تێدا بێ سه‌ر و شوێن كرد، نموونه‌گه‌لێك له‌هه‌وڵی سازمان دراو و به‌رنامه‌بۆ داڕێژراوی ده‌وڵه‌تی به‌عس بۆ ژینۆسایدی خه‌ڵكی كوردستان، له‌م وڵاته‌بوو. هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌م تاوان و كۆتایی باقی تاوانه‌كانی حیزبی به‌عس و ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌رحه‌ق به‌خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوو، به‌ڵكوو ئاڵقه‌یه‌ك له‌و زنجیره‌تاوانانه‌بوو كه ٥هه‌زار ئینسانی بێ دیفاعی له‌چه‌ند چركه‌ساتدا تێدا ژه‌هر خوارد و به‌هه‌زارانی دیكه‌یش تێدا زامداری چاره‌هه‌ڵنه‌گر كرد.
پەلامار بۆ سەر هەڵەبجە و خاپوور کردنی شارێک؟
به پێچەوانەی ئەو پروپاگەندانەی کە لە پێناوی بەرژەوەندی دەسەڵاتی فاشیستی زاڵ به سەر ئێران‌دا دەکرێت، کۆماری ئیسلامی نەک نەجاتدەری خەڵکی کوردستان و هەڵەبجەی به گازی کیمیایی خنکێندراو نەبوو ،بەڵکوو یەکێک لە دوو تاوانباری سەرەکی بۆردمان و قەتڵی عامی ئەو شارەیە. پەڵاماری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شاری هەڵەبجە به هاوکاری و چاوساخی هێزەکانی "بەرەی کوردستانی" و میلیشیا شیعەکانی "لیوای بەدر" کە دەست پەروەردەی سپای پاسدارانی ئێران بوون لە سێ قۆڵەوە بۆ سەر هەڵەبجە ئەنجامدرا. لە رۆژەکانی ١٣ و ١٤ و ١٥ مانگی مارس، شاری هەڵەبجە و دەورووبەری به خەستی لە لایەن سپای پاسدانی ئێرانەوە تۆپباران دەکرێت. دەیان کەس لە خەڵکی بێدیفاعی شار گیانیان لە دەست دەدەن و بریندار دەبن. هێزەکانی سپای پاسدارن و بەرەی کوردستانی، پەڵاماری خۆیان لە شاخەکانی "سورێن، ئەحمەدئاوا، سازان و شمێران، بۆ سەر شاری هەڵەبجە دەست پێدەکەن. رۆژی ١٥مانگ پاسدارانی ئێرانداخڵی شاری هەڵەبجە دەبن. هەر ئەو رۆژە دەست دەکەن به تاڵان و برۆی ئیدارە دەوڵەتی و گشتیەکان و به لۆری و ماشینی بارهەڵگەر کەلوپەڵەکان ئاودیوی ئێران دەکەن. خستەخانەی گشتی شار، کتێبخانەی گشتی، معمەل و کارگەکان و تەنانەت عەموودی کارەبای شار لە دزی و تاڵانی سپای پاسداران ، سپاس بەدر و دواتر بەشێک لە بەرپرسانی بەرەی کوردستانی مەحفوز نابن و هەموو تاڵان دەکرێن و رەحم به ماڵ و سەروەت و سامانی خەڵکی لێقەوماو و ستملێکراوی هەڵەبجەیش ناکرێت و ئەوانیش تاڵان دەکەن. هێزەکانی ئەرتەشی عێراق کە مەقاومەتیان پێناکرێت بەرەو "پردی زەڵم" و به نیازی دەربازبوون بەرەو سەیدسادق پاشەکەشە دەکەن. بەڵام چەندین واحدی سپای پاسدارن، سپای بەدر و بەرەی کوردستانی کە چاوساخی ئەوان بووەن، پێشتر پردی زەڵم دەتەقێنەوە و رێگای پاشەکشە لە هێزە عێراقیەکان دەبەستن. ئەرتەشی عێراق لە نێوان شەر و تەسلیم بووندا ، تەسلیم بوون هەڵدەبژێرن و ئەوەی کە به زیندوو ماونەتەوە تەسلیم دەبن.
په‌لاماری ئه‌رته‌ش و سپاى پاسدارانی ئێران به هاوکاری"سپای بەدر" و هەر وەها "هێزه کانی به ره ی کوردستانی " ، بیانووی دایه‌ده‌ست سه‌رانی تاوانباری حیزب و ده‌وڵه‌تی به‌عس تا له‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قیدا تۆڵه‌ی شكست و ناكامی خۆیان له‌خه‌ڵكی ئازار چێشتووی هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه‌وه. رۆژی ١٦ی مانگی مارسی ١٩٨٨ فڕۆكهشهڕكهرهكانی ئه‌رته‌شی عێراق بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ژه‌هراوییان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك و شوێنه‌كانی دیكه هه‌ڵگرت و به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه فڕین و ئەم شارەیان مەسمووم و شەڵاڵی خۆێنکرد و ٥ هه‌زار ئینسانی بێ دیفاع به‌تاك و به‌كۆمه‌ڵ بوون به‌قوربانی دوو تاقمی نه‌خۆشی رۆحی و سادیسم و جنوونی ده‌سه‌ڵات له‌تاران و به‌غدا، ١٠هەزار کەس بریندار و ١٢٠ هەزار کەسیش ئاوارە و بێ خانه و لانە بوو. لە بەرانبەر بەم جنایەتەدا ویژدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی زاڵ به‌سه‌ر دنیادا به‌وپه‌ری بێ ته‌فاوه‌تی و بێ ئه‌خلاقییه‌وه‌چاویان له‌م تراژدیا ئینسانییه نوقاند.
کاتی بومبارانی شیمیای شاری هەڵەبجە "دوناڵدرامسفێڵد" کە لە سەردەمی سەرۆک کۆماری "بوش"ی باوک بوو به وەزیری بەرگەری ئەمریکا و شەری یەکەمی کەنداوی رێبەرایەتی دەکرد ، بۆ بەستنی قەراردادی نەوەت لە گەڵ رەژیمی فاشیستی بەعس لە بەغداد بوو. کاتێک سەبارەت به خنکانی ٥ههزاران مروڤی بێدیفاعی هەڵەبجە به چەکی کیمیایی پرسیاریان لێکرد "بۆنی خۆشی نەوتی هەرزان" وەها سەرمەستی کردبوو کە بۆنی گازی کیمیایی رژاو به سەر شاری هەڵەبجەی هەست پێنکرد و لەو پەری بێشەرمیدا حاشای لەوەها رووداوێک کرد. ئەڵبەتە ئەوە یەکەم جار نەبوو کە زلهێزە دەسەڵاتدارەکان بۆ فرۆشتی چەک و چۆڵ و کەرستەی شەڕ به فاشیستەکانی زاڵ به سەر ئێران و عێراق دا لە سەردەمی شەری هەشت سالەی ئەو دوو دەوڵەتە، ئینکاری جەنایەتی بەکار هێنانی چەکی کیمیایان دەکرد. لە بۆردمانی شیمیایی شاری سەردەشت لە کوردستانی ئێران لە رۆژی ٧ی پووشپەری ١٣٦٦هەتاوی بەرانبەربه ١٧ژوئیەی ١٩٨٧زاینی کە لە لایەن فروکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی عێراقەوە رویدا و ١١٠کەس لە خەڵکی بێدیفاعی ئەو شارە گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ٨هەزار کەسی دیکە مەسمووم و بەرکەوتەی ئەو گازە بوون، و لە کاتێکدا فایلی ئەو جەنایتە چووە " شورای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووکان" بۆ لێکۆڵینەوە و مەحکوومکردن، دەوڵەتی ئەمریکا به بەکارهێنانی بریاری "وت‌و" ، بەری مەحکوومکردن و به تاوانبار ناساندنی رەژیمی فاشیستی بەعسی عێراقی گرت.
بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ ناوی ئه‌و شاره‌ی له‌گه‌ڵ ناوی شاره‌كانی ناكازاكی و هیرۆشیما كهبهبۆمبی ئه‌تۆمی ئه‌مریكا له‌پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی خاپوور كران، برده‌نێو مێژووی تاوان و جینایه‌ته‌كانی سیسته‌می دژی به‌شه‌ری سه‌رمایه‌داری لە سەدەی بیستەمدا.
ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا پاش ٢٧ ساڵ یادی قوربانیانی دڵته‌زێنی هه‌ڵه‌بجه رێز لێده‌گرین و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و ٥ هه‌زار مرۆڤه بێ تاوان داده‌نه‌وێنین، كه تهبلیغاتێكی درۆیینه‌و بێ شه‌رمانه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه وه‌ك نه‌جات ده‌ری خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له كاتی بۆمبارانی شیمایی ئه‌م ناوچه‌یه له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا به‌به‌رده‌وامی ده‌رخواردی جه‌ماوه‌ر دراوه‌و ده‌درێت. حه‌ق وایه هه‌موو ئینسانێكی ئازادیخواز و بێزار له‌سته‌م و كوشتار ئه‌و راستییه بزانێت كه كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ك نه‌جاتده‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی هه‌ڵه‌بجه‌نه‌بوون، به‌ڵكوو یه‌كێك له‌تاوانبارانی سه‌ره‌كی ئه‌و تراژدییه ئینسانییه بوو كه له‌و ناوچه‌یه‌روویدا. ده‌ستی كۆماری ئیسلامیش وه‌ك ده‌ستی كاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ت و حیزبی فاشیستی به‌عس به‌خوێنی ٥هەزار مروڤی بێدیفاعی هەڵەبجە سورە. کۆماری ئیسلامی هەرئەوکات و چ پێشتریش گەرای رەوتێکی کۆنەپەرەست و ئیسلامی لە ناوچەکە چاند کە لەو کاتەوە تا ئێستا و ئەمرۆیشی لەگەڵ بێت لە هەموو عێراق دا به بەرفراوانی جەماوەری خەلکی ئەم وڵاتە به دستیەوە دەنالێنن و ئەو وڵاتەی شەڵاڵی خۆێن کردووە.
کارەساتی هەڵەبجە و تێدا چوونی گوردانی شوانی کۆمەڵە؟
كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌مان كاتدا بۆ كۆمه‌ڵه(رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران)یش رووداوێكی دڵته‌زێن و گورچكبڕ بوو. له‌و رووداوه‌دا ٧٢ كادر و پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ری ماندوویی نه‌ناسی ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌گوردانی شوان، كه‌وتنه‌ناو مه‌یدانی شه‌ڕ و خوێنیان تێكه‌ڵ به‌خوێنی ٥ هه‌زار مرۆڤی بێ دیفاعی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور بوو.
به‌درێژایی ئه‌و ساڵانەی کە كۆمه‌ڵه لە کوردستانی بەشی عێراق جێگیربووە ، هاوبه‌شی ژیان و هاوبه‌شی خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئەم بەشەی كوردستان بووه‌و له‌ره‌نج و ئاواره‌یی و دهربهدهرییهكانیاندا شه‌ریك بوو و هه‌وڵی ده‌دا چی له‌توانایدا هه‌یه له ئازاره‌كانیان كه‌م بكاته‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌میشه به قیمه‌تێكی گرانیش بۆی ته‌واو ده‌بوو. به‌ڵام كۆمه‌ڵه له‌په‌یڕه‌و كردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی خۆیدا هه‌رگیز كۆڵی نه‌ده‌دا و سه‌ربه‌رزی پاراستنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی له‌دوو به‌شی كوردستان له‌مێژووی خۆیدا تۆمار كرد. گوردانی شوانی کۆمەڵە کە لە ئاوایی "بیارە" جێگیر بوون، به هەستکردن به جموجووڵی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی خۆیان بۆ پاشکەشە ئامادەدەکەن. ئەوان دوو رۆژ پێشتر بەرەو دەوروبەری هەڵەبجە و به نیازی پەرینەوە لە پڕدی"زەڵم" کە بەرەو سەیدسادق بێن ، رێدەکەوەن. بەڵام لەگەڵ ئاگادار بوون لە تەقینەوەی ئەو پردە، رێگای خۆیان بەرەو ئاوایی "گورگەچیا" و چۆمی سیروان دەگۆڕن. رۆژی ١٦مانگ بەر گازی شیمیای رەژاو به سەر شاری هەڵەبجە دەکەون. رۆژی ١٧مانگ لە نەزیک ئاوایی "گورگەچیا" و لە کەنار چۆمی سیروان تووشی شەرێکی دەستەویەخە لەگەڵ بکرێگیراوانی سپاسی پاسداران و سپای بدری عێراق دەبن. گوردانی شوان کە مسموم و شەکەت بوون ، قارەمانانه و وەک پیشەی هەمیشەیان لە سەرکوتگەرانی ئیسلامی وەدەست دێن و دەیان کەسیان لێدەکوژن و بریندار دەکەن. ئەم قارەمانە سەربەرزانه کە به سەدان جار لە مەیدانەکانی شەر، هێزی کۆماری ئیسلامی‌یان کەنەفت و زلیل کردبوو ، به هۆی مسمومیت، بڕستیان لێدبڕێت و ١٢ کەسیان به مسموومیەتی توند ئەسیر و هاورێانی دیکەمان گیانیان بخت دەکەن. یارمەتی تیمی پشتیوان بۆ نەجاتی ئەوان کە به بەڵەم (قایق) هەوڵی نەجاتی ئەو هاورێیانەیان دەدا به ئاکام ناگات و چەند هاورێیشمان لەو هەوڵەدا گیان بەخت دەکەن. پاش ئەوەی کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان به جنازەکان و ئەسیرەکان رادەگات و هەواڵەکە به تاران و ناوەندەکانی دەسەڵات رادەگەیەنن ، عەلی خامنەای رێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی کە ئەو کات سەرۆک کۆمار بوو، لە نوێژی هەینی تاران تێداچوونی گوردانی شوانی کۆمەڵەی وەک سەرکەوتنی گەورە به ئومەتی حزبواللە مژدە دا. شایانی باسە کە هێزەکانی بەرەی کوردستانی کە هاوکاری کۆماری ئیسلامی لە پەلکێشکردنی ئەوان بۆ شەڕی هەڵەبجە و دفەری شارەزوور بوون و ئاگاداری هێزەکەی کۆمەڵە لە ناوچەکە بوون ، کەمترین یارمەتی و به ئاگا هێنانەوەیان به هاوریانی ئێمە نەدا. ئەمە لە حالێک‌دا بوو کە هێزیکی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کە لە نەزیک هێزەکانی کۆمەڵە بوون و ژمارەیشیان گەلێک زیاتر لە هێزەکانی ئێمه بوون، ئاگادارکرانەوە و به هاوکاری بەرەی کوردستانی بەرەوە ناوخۆی ئێران رۆیشتن و لەو کارەساتە بە خۆشیەوە به بێ زیان نەجاتیان بوو.
ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا یادی قوربانیانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و گوردانی شوانى كۆمه‌له، رێز لێده‌گرین، كهدهوڵهتی زاڵم و فاشیستی به‌عس له‌ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه، بەڵام عێراق بووە به میدانی رمبازێنی رەقیبەکەی ،واتە کۆماری ئیسلامی و جنایتکارانی وەک قاسمی سلیمانی و سپای پاسداران. هەر وەها لە سەر زەمینەکانی ئەستبداد و فاشیزمی بەعسی رووخا‌و، تاقم و داروودەستەی تروریست و تاوانباری وەک "داعش"و باقی گروپە ئیسلامی و جنایتکارەکانی دیکە روواوە.
خەڵکی عێراق نەک هەر شایستەی ئەو تاقم و گرۆپه تاوانبار و مافیایە نین کە بەسەریاندا دەسەڵاتدارن، نەک شایستەی داگیرکردنی وڵات و ماڵ و حالیان به دەست ئیمپریالیستەکان و تاقمە تروریست و ئیسلامیەکان نین ، بەلکوو لایەق و شایستەی دەسەلاتێکی جەماوەری و خۆبەریوەبەر و هەڵقوڵاوی خەبات و فداکاری خۆیانن کە سالهایە گیانبازی بۆدەکەن. دەسەڵاتێک کە کۆتایی به شەر ، تروریسم، کوشتار و داگیرکەری ، هاوکات لەگەڵ رێزنان لە گیانبختکردوانی یەکەم هەنگاوەکانی وەها دەسەڵات و جەماوەرێک بێت.
لە ساڵوەگەری کارەساتی دژی مروڤانەی هەڵەبجه، و گیانبختکردنی هاوریانی گوردانی شوانی کۆمەڵه ، سەری رێز و نوازش بۆ هەموویان و بنەماڵە کانیان دادەنەوێنین و بەڵێن دەدەین تا بە دێهاتنی هەموو ئامانجەکانیان ، تا کۆتایی بە شەر، ترور ، خۆێنریژی و سەرکوتگەری، هاوشان لەگەڵ جەماوەری نارازی و ئازادیخواز بۆ به دەستهێنانی هەموو مافە رەواکانی خەڵکی ستملێکراوی کوردستان، ئێران و ناوچەکە ، لە پێشەوەی خەبات و نارەزایەتی ئەوان بێن و تێکۆشەری وەدیهاتنی هەموو مافە ئینسانیەکاناین بین .
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ٥ هەزار مروفی بیدیفاعی بمبارانی شیمیایی هەڵەبجه .
سڵاو و دروود بۆ یادی ئازیزی گیانبختکردووی کۆمەڵه لە گوردانی شوان کە خۆێنیان تێکەڵ به خۆێنی خەڵکی شاری هەڵەبجه بوو .
پەیوەندیدار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە