NNSROJ- نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنیی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی هەڵەبجەیان کردووە و لە ژمارەیەک کار و چالاکیی تایبەت بە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی ئەو شارەدا بەشدارییان کردووە. بەپێی ئەو زانیاری و وێنانەی بۆ ناوەندی نووچە و شڕۆڤەی رۆژ نێردراون، لە رۆژانی ١٥ و ١٦ی مارسدا، نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنیی شاری سەردەشت، لە ژێر ناوی "رۆژی سەردەشت" و "رۆژی هەڵەبجە"دا کۆمەڵێک کار و چالاکیی جۆربەجۆریان لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەبردووە. نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکانی شاری سەردەشت لە توێی ئامادەکردنی نامیلکە و دانانی کەمپ و پێشکەشکردنی خەڵات بە ژمارەیەک بەرکەوتووی کیمیایی و خۆبەخشی کۆکردنەوەی مین و خوێندکاری خوێندنگەیەکی هەڵەبجە، کار و چالاکییان ئەنجام داوە. رۆژی چوارشەممە ١٦ی مارسیش سەردانی مۆنۆمێنیتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەیان کردووە و لە شەقامەکانی ئەو شارەش، ژمارەیەک نامیلکەی وێنەیی تایبەت بە مێژووی کۆن و ئێستای شاری سەردەشتیان بە سەر دانیشتووانی هەڵەبجەدا بڵاو کردوەتەوە. ساڵانە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانەکەی ١٦ی مارسی ١٩٨٨ی هەڵەبجە، رێوڕەسمی جۆراوجۆر لەو شارەدا بەڕێوەدەچن.
هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی
یوونس رهزایی
4/16/2016 10:19:00 AM
مەحموود بۆزئەرسڵان / ئەلمۆنیتۆر وەرگێڕانی: NNSROJ
3/17/2016 4:07:00 AM
سیمای باوی رۆشنبیر-ژورنالیست لە کوردوستاندا ئیتر لە سیمای فرۆشیارەکانی ئەو مۆڵانە ئەچێت کە دوای هەر هەورەتریشخەیەک وەک قارچک سەرهەڵدەدەن و بەردەوام لە زیادبووندان.
4/14/2016 8:08:00 AM
ئهگهر له ساڵانی پێش هێرشی داعیشدا له باشووری كوردستان دهستهواژهی وهك "واسیته" و "خاڵ" و "تهعینات"، شویێنی "ئازادای" و "یهكسانی" و "داد"یان گرتبۆوه، ئهوا ئهمڕۆكه ئهوانه چیتر بۆ بهدهستهێنانی شوێن...
4/12/2016 4:10:00 PM