ئیبراهیم عەلیزادە: بڕیاری فیدراڵیی رۆژئاوا شیاوی پشتیوانییە
Saturday, March 19, 2016
NNSROJ- سکرتێری گشتیی کۆمەڵە – سازمانی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، راگەیاندنی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی رۆژئاوا – باکووری سووریای بە بڕیارێکی پێشکەوتنخوازانە و شیاوی پشتیوانی لەقەڵەمدا.
ئیبراهیم عەلیزادە سکرتێری گشتیی کۆمەڵە لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی "کۆمەڵە" وێڕای ئاماژەدان بە پێکهاتەی سکۆلار و یەکسانیخوازی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی رۆژئاوا، رایگەیاند؛ ناوەرۆکی بڕیارەکە دیموکراتیکە و هەموو پێکهاتە ئیتنیکییەکانی هەرێمەکەی لە خۆ گرتووە، گوتیشی: "حەڕەکەتێکی پێشکەوتنخوازانە و قابیلی پشتیوانییە".
عەلیزادە لە درێژەی وتەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەوەش کە؛ بڕیاری فیدراڵیزمی دیموکراتیکی رۆژئاوا، کاردانەوەیەکیشە لە بەرانبەر کۆنفڕانسی ژنێف-٣ کە کۆڵەکەی سەرەکیی گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا و کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستانی پەراوێز خستووە.
سکرتێری گشتیی کۆمەڵە جەختیشی کردەوە؛ ئەم بڕیارە هەر ناوێکی وەک فیدراڵی یان کانتۆنی لە سەر بێت، بڕیارێکە بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمێک کە بە کردەوە سەربەخۆیە و لە ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی ناوەندیدا نیە.
رۆژی پێنجشەممە ١٧ی مارس لە کۆنفڕانسی گهلانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا له شاری ڕمێڵان، رەشنووسی بهڵگهنامهی سیستهمی فێدڕاڵ – دیموکراتیکی رۆژئاوا و باکووری سووریا لهلایهن بهشدارانهوه ئهرێ کرابوو.
بهو پێیه و به گوێرهی ئهنجامهکانی ئهو کۆنفڕانسه، ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچه هاوسنوورهکانی، به شێوهی فێدڕاڵی و له چوارچێوهی سنوورهکانی ئێستای سووریادا خۆیان بهڕێوهدهبهن.
کاربهدهستانی ڕژیمی سووریا و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئهو وڵاتهش، له لێدوانی جیاوازدا، سیستهمی فیدڕاڵییان به تهواوی ڕهت کردوەتەوە و به دژایهتی له گهڵ یهکیهتیی خاک و خهڵکی ئهو وڵاتهی دهزانن.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە