NNSROJ: بەهاری ئەوساڵ لە پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی شاری تاران دووهەم کتێبی شاعیری نوێخوازی کورد کە بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕدرابوو، چاپ و بڵاو بۆوە. "دستور زبان باران" ناوی کۆمەڵە شیعرێکی یوونس رەزایی،یە، کە لە لایەن ئارەش سەنجابی وەرگێر و نووسەری ناودار وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و چۆتە ناو ریزی کتێبخانەی شیعری فارسەکانەوە. ئەو کتێبە زۆرتر شیعرەکانی ئەو ساڵانەی ئاخری شاعیری لە خۆ گرتووە کە لە هیچ یەک لە دوو کتێبە چاپکراوەکانیدا بڵاو نەبۆتەوە. جێی ئاماژەیە کە شیعرەکانی یوونس رەزایی یەکەم جار لە ساڵی ۱۳۸۹ لە لایەن هەمان وەرگێڕ واتە ئارەش سەنجابی لە دوو توێی کتێبێکدا بە ناوی "و من عاشقانە انبوە میشوم" لە چاپەمەنی "افراز" وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی و چاپ و بڵاو بۆوە. یوونس رەزایی،لە شاعیرانی ناسراو و نوێخوازی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ناوبراو ماوەی ۲۳ساڵە سەرقاڵی نووسینی شیعر و وتار و وەرگێڕانە. لە ساڵی ۱۳۷۹ی هەتاوی تا ساڵی ۱۳۸۴ی هەتاوی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سروە بووە و هەروەها سەرنووسەری گۆڤارەکانی "پەیژە" و "زایەڵە" بووە. یوونس رەزایی داهێنەری شێوازی شیعری "شێت" (والە) بووە، ناوبراو خاوەنی سەدان وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی بە هەر دوو زمانی فارسی و کوردییە، یوونس رەزایی لە دایکبووی ساڵی ۱۳۵۴ی هەتاوی، شاری بۆکان. ماستێری زانستە سیاسییەکانی لە تاران تەواو کردووە. یەکەم کتێبی بە ناوی "شینترین بەتاڵ" ساڵی ۱۳۸۰، نەشر عابید، تاران، چاپ بووە. دووهەم کتیب "منم شاعیری ژنانی چاورەڕوان" سالی ۲۰۰۷، دەزگای ئاراس، هەولێر، چاپ بووە. یوونس رەزایی خاوەنی دوو کتێبی تایبەت بە منداڵانە بە ناوەکانی: "مامە میاو" و "هەنگاوی یازدەهەم" کۆمەڵیک لە شیعرەکانی یوونس رەزایی بە زمانەکانی تورکی، کوردی کورمانجی، ئیگلیزی و سویدی بڵآو بۆتەوە. شیعرەکانی یوونس رەزایی خاوەنی دونیابینی و روانینێکی تایبەت بە خۆیەتی کە دەتوانین کەڵکەڵە و کێشە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤی سەردەمی تێدا ببینینەوە، شیعرەکانی ئەو دواییانەی یوونس رەزایی خاوەنی فۆڕم و پێکهاتەی زمانی جیاوازتر لە بەرەی خۆی و هەروەها تەنانەت لە کۆمەڵە شیعرەکانی پێشووی خۆشیەتی.
هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی
یوونس رهزایی
4/16/2016 10:19:00 AM
مەحموود بۆزئەرسڵان / ئەلمۆنیتۆر وەرگێڕانی: NNSROJ
3/17/2016 4:07:00 AM
سیمای باوی رۆشنبیر-ژورنالیست لە کوردوستاندا ئیتر لە سیمای فرۆشیارەکانی ئەو مۆڵانە ئەچێت کە دوای هەر هەورەتریشخەیەک وەک قارچک سەرهەڵدەدەن و بەردەوام لە زیادبووندان.
4/14/2016 8:08:00 AM
ئهگهر له ساڵانی پێش هێرشی داعیشدا له باشووری كوردستان دهستهواژهی وهك "واسیته" و "خاڵ" و "تهعینات"، شویێنی "ئازادای" و "یهكسانی" و "داد"یان گرتبۆوه، ئهوا ئهمڕۆكه ئهوانه چیتر بۆ بهدهستهێنانی شوێن...
4/12/2016 4:10:00 PM