بابەتی گەرم:

"mongrel"

Sunday, July 3, 2016
پشکۆ پیشداد _ هەوشار

ده‌روازه‌کانی
تاریکی 
ده‌کرێنه‌وه‌!
ده‌زڕێ خه‌ونی گابۆه‌رکه‌ی ژێر زه‌وی 
ئۆقیانووسی نه‌فره‌تێک
لێژ ده‌بێته‌وه‌
که‌سێ وا شه‌یتان چاوه‌کانی هه‌ڵکولیوه‌
فوو به‌ دووکه‌ڵیش هوڵۆڵی مووریانه‌کاندا ده‌کات
شه‌یپووری مه‌رگ ده‌ژه‌نێ
مه‌رگ!
مه‌رگ!
که‌ڵبه‌ی تیژی برسییه‌تی له‌ سه‌ر له‌شی چرچی نانێ
له‌وسی درێژی تینوێتی له‌ سه‌ر هه‌ڵمی هه‌وره‌ژانێ
ئێسقانی سڕی مه‌ینه‌تی له‌ سه‌ر نوێنی رووتی ئینسانێ
کانیاوێ
له‌ پێشه و په‌ڵانی
به‌رد!
ده‌روازه‌کانی
تاریکی 
ده‌کرێنه‌وه‌!
کڵاوی پرتوخاوی سه‌رت:
فه‌لسه‌فه‌!
کراسی شڕ و وڕی به‌رت:
ئیمان!
پێڵاوی په‌تی پای په‌تیت:
عیرفان!
عیرفان!
زه‌مه‌ن هه‌ڵده‌مژێ و
هه‌ڵتده‌مژێ سییه‌کانی سیسی زه‌مان
ئاه‌!
ئ
ی
ن
س
ا 
ن!
ده‌روازه‌کانی 
تاریکی
ده‌کرێنه‌وه‌!
هیوا
هیچ
هیوا
ئه‌گه‌ر ده‌به‌ستێ
ده‌به‌ستێ
په‌یڤی سه‌ر لێو و
ژان بێ وه‌چان له‌ سه‌ر چڵی زامێکه‌وه‌ ده‌پشکوێ
هیوا
هیچ
هیوا
نابه‌خشێ!
به‌ڵێ:
ره‌ش و سپی
زه‌رد و سوور
بۆر و ....
به‌ سه‌ر دێڕی رۆژنامه‌کانی سیسدا ده‌چه‌مێنه‌وه‌.
:
_رۆژهه‌ڵات ئاکامی گڕکانێکی کوێره‌؟
_شاخی ئافریقا ش...ک...ا!
_چاوشینه‌کان، سانده‌ویچی دۆلار،په‌یکێ نه‌وت!
_ئامریکا دوو فیشه‌ک و نیوی که‌مه‌!
_کۆپینی نان دابه‌ش ده‌کرێ؟
_ئاوی ئاسید شه‌یدای گوڵی سوور!
_دووپینگ بوو به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماسوولکه‌کانی ئه‌سپێک.
ره‌ش و سپی
زه‌رد و سوور
بۆر و ...
رسته‌
رسته‌
رسته‌
کرمه‌ خۆڵینه‌ی لێک ئاڵاو
لیته‌یان لێ ده‌چۆڕێ و
تۆ ده‌خزێ نیگات
به‌ره‌و شه‌قامی درێژی مل پان و ره‌وتی
چڵکاوی قاناوه‌که‌؛
فیلته‌ری جگه‌ره‌که‌ت یان تفێکی وشک‌بووت ده‌هاوێژی و 
باش ده‌زانی کڵاوی سه‌رت به‌شی "با"یه‌!
به‌ره‌و کوێ ده‌که‌وی؟
نازانی!
وه‌ڕه‌س بوونێک
خێراتر له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ، مێشک
ده‌تبڕووسکێنێ و وێنه‌ی
مێرووله‌یه‌کی چاوسووری برسی
سه‌ر ده‌کاته‌ ئێسقانه‌کانته‌وه‌.
ده‌روازه‌کانی
تاریکی
ده‌کرێنه‌وه‌!
کرمێکی زه‌ردی هۆمۆسێکسواڵ
Dnaئاخرین ماچی ئیلیکتریکی
کۆڵانی گێلی تۆڕه‌کانی ئێنتێڕنێت ده‌کرووژێ
Facbook
twitter
yuotube
ya…messenger
له‌ بار ده‌چێ!
و google نشینه‌کان
له‌ مێحرابی کتێبێکی کوڵکنه‌وه‌
به‌ره‌و باشووری رۆژئاوای مێریخ
ده‌بن به‌ چوکڵی تکا!
تکا!
تکا!
ئا
Memory
کێڵگه‌ی به‌رازه‌کان،
هاش 1 و ن1
Memory
وێنه‌ی ره‌ش و سپی
پاڕکینسۆنی پ...ه...پ.پ ووو..له‌ی خه‌یاڵ!
ئاه‌
Memory!
چوارچێوهی ته‌نگی
ژووره‌کانی نزمی ئاڵزایمێر!
ده‌روازه‌کانی
تاریکی
ده‌کرێنه‌وه‌!
به‌شی نه‌وه‌کانی به‌خته‌وه‌ری مشک:
په‌رتووک
په‌رتووک
په‌رتووک
په‌رتووکی گه‌مییه‌کانی که‌نداوی لم
وشه‌ی نغرۆ
به‌ تامی تفتی نه‌فت و ریخۆڵه‌ی ته‌سمه‌ و ئاسنی ڕزیو،
خه‌ڵووزی مێشک!
به‌ تامی تووتنی سه‌بیله‌که‌ی باپیره‌ کلاسیسم،
په‌نجه‌ره‌کانی کوێری رۆمانتیسم
چه‌کمه‌کانی بۆری رێئالیسم
گوڵی ره‌شی دادا
شیزۆفێڕنی سوورڕێئالیسم و
پرچی ئه‌سفه‌ناجی کۆسه‌کانی پۆست مۆدێڕنیسم!
په‌رتووکی سوور و سپی
زه‌رد
زه‌رد
زه‌رد
ئه‌رخه‌وانی
ئاگری!
په‌ڕتووکێ به‌ تامی شه‌ڕابی سه‌وزی کۆلۆڕۆفیل و 
شیله‌ی شاوه‌تی
کۆنه‌ مازوو،
شۆکه‌ی شینه‌ بی!
په‌رتووک
په‌رتووک
په‌رتووک
خرپنه‌ رۆمان و ته‌وژمی لاڵی مۆنۆکسیدی که‌ربۆن
شێعری لووسی سپی
غه‌زه‌ل
هه‌زار په‌تی ئه‌گریجه‌ی خاو!
بۆکڕووزی که‌لێسیۆم
گووگێرد
ئاموونییاک
نه‌زر و نزا
رووگه‌ی به‌تاڵی ئاسمان!
سۆدیۆمی چاوی کاڵ
نیۆنی له‌پی ده‌ست
فاڵ
گیرفانی به‌تاڵ!
په‌رتووکی خه‌ونه‌کانی:
Yankee جه‌مسه‌ری ژووروو
Monkey جه‌مسه‌ری خواروو
ریش په‌مه‌یی 1
ریش په‌مه‌یی2
ریش په‌مه‌یی3
به‌ به‌رگی قه‌تماخه‌ به‌ستووی خوێنه‌وه‌
خێڵی شه‌و پۆشی به‌ڵا؛
هه‌لا
هه‌لا
هه‌لا
نه‌وه‌کانی به‌خته‌وه‌ری مشک!
ده‌روازه‌کانی 
تاریکی 
ده‌کرێنه‌وه‌!
ده‌روازه‌کانی چاخی به‌ردی
ئه‌شکه‌وتی له‌یزێری،
ئینسانی به‌ردی
ئاگری له‌یزێری،
رۆژ ژمێری به‌ردی
خه‌نجه‌ری له‌یزێری،
خواوه‌ندی به‌ردی
ده‌سکاری له‌یزێری،
به‌ردی
له‌یزێری
به‌ردی و
ئینسان و که‌مێ له‌ ئینسان و
ئینسان و که‌مێ له‌ سه‌گ و 
سه‌گ و که‌مێ له‌ گورگ و 
گورگ و گورگی نا‌خت:
ئ
وو
وو
وو
وو
وو

پەیوەندی‌دار:

"بێلا چاو" - سروودێکی بەرگری جیهان داگیر دەکات

"سێلفی لە گەڵ مەک دۆناڵد"

"دنیا کەمە و زەوی غوبار خوێنت فەرقە و خەڵتانی ژار"

زیزترین پیاسەی ئامێزی شار

شیعرێکی حافز مووسەوی

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷