بابەتی گەرم:

فرۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریا "حەسەکە" بۆردومان دەکەن

Thursday, August 18, 2016



NNSROJ: فرۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریا، ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک لە شاری "حەسەکە"یان بۆردومانکرد.

بەپێی زانیارییەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٨ی ئاگۆست، فرۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریا بەشێک لە ناوچەی "ئەلنەسرە"ی شاری حەسەکەیان بۆردومانکرد، کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و یەکینەکانی پاراستنی گەلدایە.

ڕێدور خەلیل وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ناوەندی نوچە و شرۆڤەی ڕۆژ سەرەرای پشتراستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندکە ئەگەری هەیە گرژییەکان لەو ناوچەیە ڕوو لە زیادبوون بکات.

بەگوتەی ڕێدور خەلیل هۆکاری هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆ، شکستی سەختی هێزەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکانی لایەنگری بەشار ئەسەد لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەبەرامبەر هێزەکانی ئاسایش و یەپەگەدابووە.

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆ لەکاتێکدابووە کە تۆپخانەکانی سوپای سوریا لە ڕۆژی ڕابردووە سەرقالی تۆپبارانکردنی ناوچە مەدەنییەکانی باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای حەسەکە بوونە.

وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل لەدرێژەدا گوتی" لە ئێستادا لەناو شاری حەسەکە تێکهەڵچوون هەیە و ئێمەش هێزی زیاترمان ڕەوانەی ئەو شارەکردووە". ڕێدوور خەلیل سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە بێ ئاماژە بە ژمارەیەکی تایبەت پشتراستی کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای سوریادا ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی مەدەنی حەسەکە بوونەتە قوربانی.

تێکهەڵچوونەکانی شاری حەسەکە لە ڕۆژی ١٦ی ئاگۆستەوە دووای هێرشی گروپێک لەلایەنگرانی بەشار ئەسەد بۆ سەر بنکەیەکی پشکنینی ئاسایشی هەرێمی فێدراسیۆنی ڕۆژئاڤا دەستی پێکردووە.

بەپێی ڕاپۆڕتێکی هەواڵدەریی هاوار لە ئاکامی تێکهەڵچوونەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٤ کەس لەلایەنگرانی بەشار ئەسەد کوژراون و دوو کەس لە هیزەکانی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە.

یەکینەکانی پاراستنی گەل لەمانگی ژوئەنی ساڵی رابردوو دووای شکستهێنان بە هێرشەکانی داعش توانیان ٨٠ لەسەدی شاری حەسەکە بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، لایەنگرانی بەشار ئەسەد تەنیا کۆنترۆڵی چووار گۆشەیەکی ئەمنی و گەڕەکی غوویران لە باشووری ئەو شارەیان لەدەستدایە.

ژمارەی دانیشتووانی شاری حەسەکە زیاترە لە ١٨٨ هەزار کەس و بەوپێیە دووهەمین باژاری مەزنی پارێزگای حەسەکەیە دووای شاری قامشلوو. سەرەرای ئەوەی ئەو شارە ژمارەی دانیشتووانی لە شاری قامشلوو کەمترە بەڵام لەلایەن حکومەتی سوریاوە هەژماری ناوەندی سیاسی و سەربازی بۆکراوە و لەسەرەتای دەستپێکی قەیرانەکانی ئەو وڵاتەوە، سوریا هەوڵی داوە کۆنترۆڵی ئەو شارە لەدەستنەدات.


پەیوەندی‌دار:

شاهیدی دانی زارەکی لە کۆمیتەی کارو باری بەرگری پاڕڵمانی بریتانیا ( هاوس ئاف کامنس)

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

ڕۆژئاوا لەژێر هێرشی سوپای تورکیادا

تەقینەوەی خۆکوژی لە حەسەکە؛ لانیکەم ۲۲ کەس گیانیان لەدەست داوە

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷