بابەتی گەرم:

مێرێدیت تاکس

ئەو کاتەی ژنان دەچنە شەڕی داعش

Sunday, August 28, 2016



لە ئینگلیسیەوە: سەما.ش
لە فارسیەوە: ئ.ب


دوو ساڵ لەوەپێش لەم مانگەدا گروپی دەوڵەتی ئیسلامی [کۆمەڵگای] ئیزدییەکانی کردە ئامانجی هێرشەکانی. کەمینەیەکی ئایینی کوردی کە لەدەوروپشتی چیای شەنگاڵ لە عێراق نیشتەجێن. چەکداران [ی داعش] هێرشیانکردە سەر گوندە بێ پارێزڤانەکان، پیاوەکانیان کوشت، ژنان و منداڵانیشیان وەکوو کۆیلەی سێکسی فرۆشت.

هەر ئیزدییەک کەدەیتوانی بێ خوواردن، بێ جلوبەرگی پێویست و تەنانەت بێ پێڵاو وەکێو دەکەوتن و ڕایانکرد. چەندین ڕۆژ لە بارودۆخێکی چەتووندا و بە پاڵپشتییەکی کەمی نێونەتەوەیی لەسەر چیا حاسێ ببوون. پێشمەرگەکانی پاڕتەکەی مەسعود بارزانی (پاڕتی دیموکراتی کوردستانی عێراق) ئەو کەسانەی کە سوێندیان خوواردبوو ئیزدییەکان بپارێزن، ڕێک لەو کاتەیدا کە پێویستیان پێیان هەبوو لەیەک هەڵوەشان.

لە ئاکامدا ئەوە گەریلا کوردەکانی سوریا و تورکیابوون کە شەڕیانکرد و لە ڕێگەی چیاکانەوە توانیان بچنە ناو دڵی داعشەوە و ڕێگەیەک بۆ ئەو ئیزدییانە بکەنەوە کە زیندوو دەرچووبوون و ئەوانیان ڕاگواست بۆ ناوچەیەکی خودموختار لە سوریا، کە پێی دەگوترێت "ڕۆژئاڤا".

زۆربەی ئەو گەریلایانە "ژن" بوون. دەیان ساڵە کە ژنان لە بزوتنەوەی کوردستاندا بەشداری چالاکانەیان هەیە، لەسەر ئەو ئەساسە کە ئەوان ناتوانن چاوەڕێبن تا کەسانی دیکە بێن و بەرگری لەوان بکەن، بەڵکوو ئەوە بۆخۆیانن کە دەبێ خەبات بکەن تا بە ئازادی بگەن. ڕاستییەکەی هەندێک لەو ژنانە دەڵێن کە بۆ ئازادی ژنانی دیکە خەبات دەکەن، چوونکە دەزانن چ مەترسییەک هەڕەشە لەو کەسانە دەکات کە لەلایەن داعشەوە بەدیلگیراون.

لە گۆڕەپانی جەنگی ڕۆژئاڤادا لە دژی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی، نە تەنیا لە ئاستی ڕیزەکانی هێزە کوردییەکاندا بەڵکوو لە ئاستی فەرماندەیی یەکینەکانی شەڕڤاناندا دەتوانی ژنان بدۆزییەوە. ژمارەیەک لە ژنان[ی ئیزدی] دووای رزگارکردنی زنجیرە چیای شەنگاڵ بڕیاریاندا پەیڕەوی لەو ئەساسەبکەن و یەکینەکانی پاراستنی ژنانی شەنگاڵیان بە مەبەستی پاراستنی خۆیان پێکهێنا. هەر بەو شێوەیە لە کوردستانی عێراقیش ئەو ژنانەی لە بەندی کۆیلایەتی داعش ڕزگاربوون، یەکینەکانی خۆیان پێکهێنا.

هەرچەندە ژنانی شەڕڤان پشکداریی چەکدارانەیان لە بزوتنەوە ڕزگاریخوازییە نیشیتیمانییەکانی چین و ڤییەتنام تا کوبا، نیکاراگۆیە و موزامبیک "ئانگولا"، ئێران و خاکی داگیرکراوی فەلەستینییەکاندا هەبووە، بەڵام ڕەوتە سەرەکییەکانی ڕێکخراوە فێمێنیستییەکانی جیهان مەیلیان هەبوو کە پەیڕەوی لە "یەکییەتی نێونەتەوەیی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی" - ڕێکخراوەیەک کە لە سەردەمی شەڕی جیهانی دووهەمدا بونیادنرا - بکەن، ئەوان لە سەر ئەو باوەڕەبوون کە ڕێگەچارە بۆ ئەو ژنانەی لەکاتی جەنگدا دەبنە قوربانی، لە هەنگاوی یەکەمدا کۆتایی هێنان بە شەڕ و لە هەنگاوی دووهەمدا بەشداری ژنان کە گفتوگۆکانی کۆتایی هێنان بە جەنگە.

لەخاڵی بەرامبەردا ئاڕاستەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی لەسەر ئەساسی پاراستنی تاک لە هەردوو گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و چەکداریدا ساغ بووەتەوە. بەشداری ژنانی گەریلا لە گۆڕەپانی چەکداریدا دەرخەری ئەوەیە کە بەشداری ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی کۆمەڵایەتیدا زۆر جێگەی بایەخە. لە سیستمی دێموکراسی، سەربەخۆی ڕۆژئاڤادا (ناوچەیەک لە نێو سنوورەکانی سوریادا) یاساگەلی بەهێز بۆ بەشداری ژنان لە حکومەتدا هەیە و سەرجەمی دامەزراوەکان لەلایەن ژنێک و پیاوێکەوە بەڕێوەدەبردرێن. کومیتەی ژنان دەستەڵاتی ڕاستی و کارامەی هەیە بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشەگەلێک وەکوو بەمێرددانی نابەدڵی و توندوتیژی خێزانی.

شێوەڕوانینێک بەرامبەر بە ئەو ژنانە هەیە کە دەستدرێژیان کراوەتەسەر، ئەوان وەک مایەی سەرشۆڕی بۆ بنەماڵەکان و کۆمەڵگا هەژماردەکرێن، لەڕاستیدا ژنانی گەریلا لە بەرامبەر ئەم شێوە ڕوانینەدا دەوەستنەوە و هەوڵدەدەن بیگۆڕن و ڕوانگەیەکی جیاواز نیشانبدەن. بیرۆکەی دەستدرێژی و بەکۆیلە بردن لە سەردەمە کۆنەکاندا وەکوو ستراتژییەکی سەرەکی لە هەڵاو و هەنگەمەکاندا، لەو تێکهەڵچوونەکاندا کە بە مەبەستی کۆمەڵکۆژی و لەناوبردنی شوناسی دوژمن ئەنجام دەدرا هاتە ئاراوە. بەمجۆرەبوو کە دەستدرێژی لە بۆسنیا و کۆماری دێمۆکراتیکی کۆنگۆ (و پێشتر لە شەڕی سەربەخۆخوازی بەنگلادشییەکان لەگەڵ پاکستان) کەڵکی لێوەرگیراو، هەر ئەمجۆرە کە ئەمڕۆ لە عێراق و سوریا کەڵکی لێوەردەگیرێت.

لەدژی ژنانی ئیزدی بەشێوەیەکی دڕندانە توندوتیژی سێکسی پەیڕەوکراوە، بۆیە ناتوانین ئەم ژنانەی لەگەڵ نمونەکانی پێشتووتری قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی هەڵسەنگێنین. ژمارەیەک لەو قوربانیانە و کەسانی دەوروبەریان لەو ڕەوشەی بەسەریان هاتووە هەست بە شەرمەزاری دەکەن، بەشێ لە پڕۆسەی چارەسەری و هێزبەخشین بە کەسایەتی، کەوا قوربانیەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانێکی ئاسایی ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەگژداچوونی شەرمەزاریە.

بەدڵنیایی خەباتی چەکداری تەنیا ڕێگەچارە نییە و بژاردەی دیکەش لەبەردەستن. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە هەندێک لەڕزگاربووەکان لە کەمپەکانی تایبەت بەپەنابەران لە کوردستانی عێراق نیشتەجێن، لەوێ تا ئێستاش کەشێکی بەتەواوی پیاوسالارانەی هەیە، ئەوان ڕێگایەکیان هەڵبژاردووە کە دەرخەری کاریگەری ژنانی کوردی ڕادیکاڵی گەریلایە لەسەریان. ئەنجومەنی ژنان کە لەمانگی جولای ڕابردوودا لەلایەن ئیزدییەکانەوە دامەزرا و کاریگەری [بزوتنەوەی] ڕۆژئاڤایان لەسەربوو، ڕایگەیاند کە نابێت تەنیا ئامانجیان "کرینەوە"ی ژنان و منداڵانی بەدیلگیراو لە داعش بێت، هەر وەکوو ئەوەی بووەتە باو. بەڵکوو دەبێ ئەوان ئازادبکرێن و هاوکات نەریتی نوێ بۆ بەرگری کردن لە خۆیان بخۆڵقێنن.

ئەڵبەتە ئەوە کارێکی ئاسان نییە. دووای تێپەڕبوونی دووساڵ لە داگیرکردنی شەنگاڵ تا ئێستاش هەزاران ژن و منداڵی ئیزدی کۆیلەی داعشن. بەشێکیشیان لە کەمپی پەناخوازان لە تورکیا، عێراق و ڕۆژئاڤا ئاوارەن. لەهەمانکاتدا ژمارەیەکیان هەوڵیاندا خۆ بگەیەنە ئەوروپا و ژمارەیەکیان لەو ڕێگەیەدا خنکان. بەڵام چیای شنگاڵ وەکوو ناوەندی خەباتی ئیزدییەکان لەسەرپێیە، نیشتیمانی باب و باپیرانی زۆربەی ئەو کەسانەی کە کەمپەکانی پەناخوازاندان لە عێراق و خوازیاری گەڕانەوەن.

یەکێک لەو کۆسپانەی لەبەردەمیاندا هەیە، هەر ئەو هێزە کوردییانەی عێراق واتە حیزبی مەسعود بارزانین، کە دوو ساڵ لەوەپێش ئیزدییەکان تەنیا جێهێشت. ئەو پێشمەرگانەی کە هاوساری خاڵە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژئاجا و باکووری شەنگاڵیان لەدەستدایە و بەدانانی خاڵی پشکنین، دەستپێڕاگەیشتن بە کەلووپەلی پێویست و کەرەستەی بیناسازی چەتوون و جاری واشە قەدەغە دەکەن. گەماڕۆی کوردانی ڕۆژئاڤا لە چوارچێوەی هاوکاری [بارزانی] لەگەڵ تورکیایە.

ئەو کەسانەی لەناو ئێمەدا کاریگەری زیاتری ژنانی ئیزدی و ئەو ژنانەی توانای شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامیان هەیە پێوەدیارە، دەبێ زیاتر بەهێند وەربگیرێن . ئێمە دەبێ یارمەتیدەری حکومەتی ئامریکا بین تا زیاتر گرینگی بە هزری بەرابەری ڕەگەزی، دێمۆکراسی و فرەڕەهەندی بدات. ویلایەتە یەکگرتووەکان لەوماوەیەدا بەڵێنی داوە کە کەمێ زیاتر یارمەتی چەکداری حکومەتی بارزانی بکات.

ئەو یارمەتیانە دەبی بۆ بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئیزدییەکان بێ، بەشێوەیەک کە ئەوان بتوانن ماڵەکان و بیناکانیان سەرلەنوێ چاککەنەوە. هیوادارم بە بەشداری تەواوی ژنان و ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی دەوڵەتی ئیسلامی گەمارۆی سەر ڕۆژئاڤا بۆ هەمیشە کۆتایی پێبێت. چوون گەریلاکان لەو دەگمەن هیزانەبوون کە شەڕیان لەدژی دەوڵەتی ئیسلامی کرد و بەهۆکاری فێمێنیست بوونیان تەنیا هێزێکن کە دەتوانن ڕووبەڕووی داعش ببنەوە.


پەیوەندی‌دار:

ئەحمەد تەوفیق (عبدالله اسحاقی) لە ناو بیرەوەریەکانی حەسەن قازی

لەبەردەم زریان نابێ دیوار هەڵچنى، دەبێ چارۆکە هەڵدەی

درێژەی گرژییەکان لە شەنگال؛ کوژران و برینداربوونی ١٦ هاووڵاتی ئیزدی

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷