بابەتی گەرم:

دوو پێشمەرگەی حدک لە ئەنجامی تێکهەڵچوون لەگەڵ سپای پاسداران گیانیان لەدەستدا

Wednesday, September 7, 2016



NNSROJ: حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) ئەمڕۆ ٧ی ئۆکتۆبر لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە لەنێوان پێشمەرگەکانیان و هیزەکانی سوپای پاسداران له شاری سەردەشتی پارێزگای ورمێ تێکهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە.

لە ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی سیاسی - نیزامی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە کە پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٦ی ئۆکتۆبر لە ناوەچەی "بۆلفت" لە نزیکی گوندەکانی " کانی زەرد، وەردێ و گەل کەند" کەوتوونەتە ناو مەیدانی مین (تەڵەی ئینفیجاری) و هاوکات بەسەر کەمینی هێزەکانی سوپای پاسداراندا کەتوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی حیزبی دیموکراتی کوردستان دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە بەناوەکانی "ئازاد ئاڵی و ئەمیر نستانی" لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکاندا و بەهۆیی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوتەی کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی حدک دووبەدووای تەقینەوەی "مین"ێک هێزەکانی ئێران بە چڕێ هێرشیانکردووەتە سەر پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە و تێکهەڵچوونی قورس هاتووەتە ئاراوە.

هاوکات قایم مەقامی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەرای پشتراستکردنەوەی هەواڵی تێکهەڵچوونەکان، ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونانەدا ٨ ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان کوژراوە.

عەزیز حەسەنی بێ ئاماژەی بە وردەکاری دیکە گوتوویەتی کە لەو تێکهەڵچوونانەدا هیچ زەبرێک وەهیزەکانی ئێران نەکەوتووە.

تێکهەڵچوونەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان - حدک لەگەڵ هیزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا لە چەندین شوێنی جیاواز هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - حدکاش لەگەڵ هێزەکانی ئێران ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە.

لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکانی شنۆ و سەوڵاوادا نزیکەی ٢٠ کەس لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژران، هاوکات حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گیان لەدەستدانی ١١ کەس لە پێشمەرگەکانی لەو تێکهەڵچوونانەدا پشتراستکردەوە.

لە مانگی ڕابردووشدا سوپای پاسداران بە چڕی ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تۆپبارانکرد.


پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە