"سێلفی لە گەڵ مەک دۆناڵد"
Saturday, October 29, 2016
ئەرسەلان چەڵەبی
چاوەکانت زەرد دەنوێنێ و
چاوەڕوانی زەردەپەڕی لێت وەدەنگ بێ
قالۆنچەیەک نەما لەو وڵاتە دا لێت نەڕەنجێ
تۆ کە تنۆک تنۆکی خوێنت هەڵداشت و
ئەو دەشتە قاقڕە هەر وشکە لە هەرچی چیمەن و بژوێنی بزەت!
واوەرە و وێنەیەک بگرە لە گەڵ خوێن
ئەو کاتەی دەرژێتە سەر خاک
ئەو خاکەی خاوەنی گشت کامێراکانی "SONY"یە
"BBC" وەختە قووندەر بێ لە تاو تۆ
کە "CNN" ئاوی دێتەوە و
"RUDAW"ێک کیری رەق دەبێ لە جەرگەی شەڕ دا!
***
خوێنت دەڕژێتە خوار
بە وینەی سۆس بە سەر ساندوێچێکی مەک دۆناڵ،دا
دەبنە دۆلار و یۆرۆ، هەندێ جار کڕۆن
واشینگتۆن، پاریس، بێرلین و مۆسکۆ
دەڕشێنەوە بە سەر خوێنتدا!
***
چاوەکانت لە کێ دەڕوانێ،
لە کێ بە گومانی و چەکی کام چەتەت لە سەر شان بووە؟
تۆ کە خوێنت دەڕژایە سەر خاک
ئەو خاکەی رۆژ نییە کامێرایەک نەیگێ و
ئاوی نەرژێتە سەر خاکمان!!!
***
واوەرە
نەکا بکەویە بەر تەوژمی دۆلار
یانەکوو یۆرۆ و کڕۆن!
ئۆقرە بگرە لە تەنیشت واژۆی کرمەکان
کە تەرمت دەلاوێننەوە و نێوچاوانت ماچ دەکەن
زەفەر دەبەنە ناو مێشکت
ئەشکەوتەکانی دڵت تۆمار دەکەن
رۆ دەچنە خوار، بەرەو ریخۆڵەت
لە ناو هێلکە گونانت دا قەتارە دەبەستن
قەتارەی مەکدۆناڵد و گشت شاوەتی ویکێندەکانی ئورووپا!
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە