بابەتی گەرم:

درێژەی گرژییەکان لە شەنگال؛ کوژران و برینداربوونی ١٦ هاووڵاتی ئیزدی

Tuesday, March 14, 2017




NNSROJ: بەهۆیی هێرشی هێزی پێشمەرگە و هێزی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان بۆسەر ناڕەزاییانی شەنگال لانیکەم ١٦ هاووڵاتی ئیزدی کوژران و برینداربوون.

بەپێی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان دووانیوەڕۆی سێشەممە دووابەدووای گردبوونەوەی سەدان هاووڵاتی ئیزدی بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی سیاسەتەکانی پاڕتی دیموکراتی کوردستان، لەبەرامبەری سەنگەرەکانی "پێشمەرگەی ڕۆژ" لەنزیکەی شارۆچکەی خانەسوور گرژی کەوتە نێوان دوولایەن.

ماوەیەک دووای دەسپێکی گردبوونەوەکە هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ و دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بڵاوەپێکردنی ناڕازییان دەستیان بۆ زەبر و زۆر بردووە و بە گوللە و گازی فرمێسک ڕێژ ڕووبەرووی هاووڵاتیانی ئیزدی بوونەتەوە.

لەئاکامی تەقەکردنی هێزەکانی هەرێمی کوردستاندا هاووڵاتییەکی ئیزدی بەناوی "نازی ناییف" ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئیزدی"TAJE"  گیانی لەدەستداوە و ١٥ هاووڵاتیش برینداربوونە. بەگوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە شەنگال برینی سێ کەس لە برینداران کارییە.


نازێ نایف پاش بریندار بوون گیانی لەدەستدا

بەگوتەی بەڕێوەبەرانی کەناڵی چرا تیڤی"Çira tv" ، دوو کەس لە ڕۆژنامەڤانانی ئەم تلەڤیزیۆنەش بەناوەکانی "ژیندا ئاسمین" و "دەلیلا ئاخین" لەکاتی ڕۆماڵکردنی گردبوونەوەکەدا بوونەتە ئامانجی هێزەکانی پێشمەرگە و برینداربوونه.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارەتی ئەم ڕووداوەی لە ئەستۆی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان داماڵیوە و پاڕتی کرێکارانی کوردستانی وەکوو بەرپرسیاری ڕووداوەکانی خانەسوور ناوزەدکردووە.

لەبەشێک لە بایەننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە:" دووپاتی دەکەینەوە لە ڕووداوەکانی ئەمڕۆدا ھەرچی ڕوویدابێت، بە دەستی خۆیان بووە و پۆلیسی مەدەنی کە چەندینیان بەرکەوتوون، بە ھیچ شێوەیەک بەرپرس نییە، تەنیا (پ.ک.ک) بەرپرسە کە بە ئەنقەست دەیەوێت ھەندێ لە برا ئێزدییەکان بکاتە ئامێری پیلانێکی قێزەوەن."

هەروەها لەم بەیاننامەیەدا پاڕتی کرێکارانی کوردستان بەوە تۆمەتبارکراوە کە خەریکی ئیستفزازکردنی ھێزەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە .

گرژییەکانی سێشەممە لەکاتێکدایە کە ڕۆژێک پێشتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایکردبوو هێزەکانی سەر بە پ.ک.ک شەنگال بەجێبهێڵن.

 


لە بەرامبەردا هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان "ک.ج.ک" لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هەواڵدەریی فوڕات خوازیاری ئەوەبوو کە گرژی و ناکۆکییەکان لە ڕێگای دیالۆگەوە چارەسەربکرێن. هەروەها داوای کردبوو هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ لە ناوەچەکە پاشەکشەی پێبکرێت.

پێشووتر لە ڕۆژی 3ی مارس هێزی پێشمەرگەی رۆژ بەنیازی جێگیربوون لە شنگاڵ و پاک کردنەوەی ئەم ناوچەیە لە هێزەکانی یەكینەكانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە)، بەرەو شنگاڵ چوون بەڵام لە بازگەیەكی كۆمەڵگەی خانەسووری نزیك شارۆچكەی سنوونێ لەنێوان ئەم هێزه و هێزەکانی یەبەشە و ئاسایشی ئیزدخان شەڕ و پێکدادان ڕوویدا. لە ئاکامی ئەم تێکهەڵچوونەدا ٧ شەڕڤانی یەبەشە گیانیان لەدەستدا و ٢٠ شەڕڤانیش برینداربوون.

هێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاڤای کوردستان "ڕۆژ" لەلایەن پاڕتی دیموکراتی کوردستانەوە دامەزراوە و لالەیەن سوپای تورکیاوە مەشق و ڕاهێنانیان پێدیتراوە. 

بەگوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان نیگەرانی تێکهەڵچوون و گرژی دووبارە لەنێوان ئەم دوو هێزە لە ئارادایە.



پەیوەندی‌دار:

لە پەراوێزی یەکەم کۆنگرەی ناوەندی ڕەوەندی کوردیدا

شەڕی هەرزەکار و کاڵفام بە سپۆنسەریی ڕەنگزەردەکان سەرنجێک لەسەر کودەتاکەی ناو میرنشینی تاڵەبانی

لە خەندەقی ڕۆژئاوا بۆ گەمارۆی کەمپی مەخموور؛ کێ کورستانی پارچە کرد؟

"جارێکیتر رێگا بۆ شەڕێکیتری نێوخۆیی خۆش مەکەن"

هەڤپەیڤین لەگەڵ یان فێرمۆن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سیاسەتمەدارانی کورد لە دادگاکانی بێلژیک

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷