بابەتی گەرم:

راپۆڕتی تایبەت؛ گیان لەدەستدانی لانیکەم ٤٨٦ خۆپیشاندەر لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Sunday, December 1, 2019



NNSROJ: دوو سەرچاوەی ئاگادار لە وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ "ناوەندی نوچە و شرۆڤەی ڕۆژ" پشتراستیان کردووەتەوە کە ژمارەی گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوواییانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ڕۆژی ١٠ی سەرماوەز (2ی دسامبر)، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم زانیارییانەی بە وەزارەتی ناوخۆ گەیشتوون ٤٨٦ کەس بووە. 

بەگوتەی ئەم سەرچاوانە زیاترین ژمارەی گیان بەختکردووان بە تەرتیب لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبورز، خوزستان، کرماشان، فارس، سنە و ئیسفەهان بووە.

هەروەها بەپێی ئەم زانیارییانەی بە "ڕۆژ"  گەیشتوون، ژمارەی ئەم خۆپیشاندەرانەی کە لە ڕۆژەکانی ٢٥، ٢٦، ٢٧ و ٢٨ی خەزەڵوەر برینداربوونە و ڕوویانکردووەتە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان زیاتربووە لە سێ هەزار کەس.

سەرچاوەکانی ئێن ئێن ئێس ڕۆژ پشتراستی دەکەنەوە کە ژمارەی بریندارانی ناڕەزایەتییەکان زیاترە لەو ئامارەی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگای ناوەندەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان پێیگەیشتوون. چوونکە ژمارەیەکی بەرچاو لە بریندارەکان لە ترسی بەدواداچوون و دەستبەسەرکران خۆیان بوواردووە لە چوون بۆ نەخۆشخانە. هەروەها ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بە برینداری لەلایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر، کە ژمارەی ئەوانیش نادیارە.  

بە گوتەی سەرچاوەکانی ڕۆژ لە سەرانسەری ئێران زیاتر لە سێزدە هەزار کەس دەستبەسەرکراوە کە ژمارەیەک لەم کەسانە دووای لێپێچینەوە بە دانانی بارمەتە ئازادکراون. 

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەوتوو لە ناڕەزایەتییەکان، تا ئێستاش هەڵمەتی دەستبەسەرکردن و پەلکێشکردنی خۆپیشاندەر و چالاکانی بووارە جیاوازەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆری شارۆمەندانی ئێران و خۆوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گومانی بەشداری و ڕێکخستنی ناڕەزایەتی، زیانگەیاندن بە سەروەت و سامانی گشتی، ئەندامێتی لە گروپ و حیزبی دژبەر و وێنەگرتن لە ناڕەزایەتییەکان گیراون.

سەرچاوەکانی ئێن ئێن ئێس ڕۆژ باس باس لەوە دەکەن کە لە نێوان دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران سەبارەت بە چۆنیایەتی هەڵسووکەوت و ڕاگەیاندنی ئامارەکاندا جیاوازی هەیە و هەندێ کە دامەزراوەکان هەوڵ دەدەن خۆ ببوێرن لە دەرکەوتنی ئامارە دروستەکان. هەر بۆیە ئەگەری هەیە ژمارەی دروستی کوژراوان زیاتربێت.

بە تایبەت ئەوەی ژمارەیەک لە کوژراوەکان و بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکان لە نەخۆشخانەکان و ناوەندە پزیشکییەکانی سەر بە سوپای پاسدارانن و ساردخانەی نەخۆشخانەکانی دیکەش کە تەرمی کوژراوانی لێبووە و لێیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چاودێری دەکرێت.

 ڕێکخراوی لێبوردەیی نێونەتەوەیی لە دووایین ڕاپۆڕتی خۆیدا سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران ژمارەی قوربانیانی ١٦١ کەس ڕاگەیاندووە.

تا ئێستا هیچ یەک لە بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماری گیان بەختکردووان و بریندارەکانیان بڵاونەکردووەتەوە. جێگری کاروباری سیاسیی وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕەدی کردەوە ئەو ئامارانەی کە تا ئێستا لەلایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤەوە بڵاوکراونەتەوە ڕاست بن و گوتی:" بڕیارە دادستان بەپشتبەستن بە ڕاپۆڕتی پزشکیی داد ئامارەکان ڕابگەیێنێت".

 

پەیوەندی‌دار:

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "

ڤایرۆسی كڕۆنا و خۆبەڕێوبەری جەماوەریی ڕۆژھەڵاتی كوردستان

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (KODAR)

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - پارتی ئازادی کوردستان

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷