بابەتی گەرم:

“پێم باشە سەرۆکی هەرێم لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت”

Friday, June 26, 2015

NNSROJ
د. مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق ڕای خۆی سەبارەت بە مشتومڕی ئەمڕۆژانەی کوردستان لەسەر سیستمی سیاسیی داهاتووی کوردستان و چۆنیەتی هەڵبژێرانی سەرۆکایەتیی هەرێمەوە خستە ڕوو.

ناوبراو پێی وایە کە بەهۆی خسڵەتی فرەحیزبیی کۆمەڵگای کوردستان، سیستمی پارلەمانی باشترە و جگە لەوەش، هەر وەک عێراق، كۆمیته‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور كه‌ پا‌رله‌مانى هه‌رێمیش پێكیهێناوه، هەمان سیستمی پێشنیار کردووە.


بە گوتەی مەحموود عوسمان، سیستمی سیاسیی کوردستان “نه‌ پا‌رله‌مانییه‌ و نه‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڵكوو سیستمێكى حیزبىی ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆیە کە‌ بڕیاره‌ گرنگه‌كان، له ‌ده‌ره‌وه‌ى پا‌رله‌مان و حكوومه‌ت ئه‌درێن”.

مەحموود عوسمان کە ئەو بۆچوونانەی لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا نووسیوە، پێی گرنگە کە چاکسازی لەم سیستمەدا بکرێت و كارى حیزبى له‌كارى پا‌رله‌مان و حكوومه‌ت جیا بكرێته‌وه.‌ شتێک بە گوتەی ناوبراو، “ساڵه‌هایه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان باسى ئه‌كه‌ن به‌ڵام كاریان بۆ نه‌كردووه‌.”

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە دەڵێ کە وەک ده‌وڵه‌تانى دێموكراتى دونیا، “بۆ ئه‌وه‌ى سیستم پا‌رله‌مانى ڕاسته‌قینه‌ بێت، پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تىی حیزبه‌كان و بڕیاربه‌ده‌سته‌كان له‌ناو پا‌رله‌مان بن نه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ى”.

د. مەحموود عوسمان پێی وایە کە کاتی پێویستە تا سیستمێکی لەم چەشنە جێگیر بێت بۆیە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کردووە کە “تا ئه‌مه‌ جێبه‌جێ ئه‌بێت، من پێم باشه‌ سازانى حیزبه‌كان له‌سه‌ر یاسا گرنگه‌كان بكرێت” و بۆ وێنە ‌یاساى سه‌رۆكایه‌تىی هه‌رێمیش سازانی لەسەر بکرێت و‌ “سه‌رۆكى هه‌رێم له ‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت.”
م.م.

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷