بابەتی گەرم:

کۆمەڵ دەستگیرکرانی ئەندامەکانی لە هەولێر بە پرسێکی سیاسی ناودەبات

Monday, June 29, 2015

NNSROJ
بەرپرسانی کۆمەڵی ئیسلامی ئاشکرای دەکەن تەنها لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ۶ بۆ ۱۲ ئەندامیان لە هەولێر دەستگیر کراون و ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنانەش بە کێشە و ململانێ سیاسیەکان و هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی کۆمەڵی ئیسلامی لە بارەی پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم دەبەستنەوە.

ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی حوزەیران-ژووئەن، "محەمەد کەیفی" زاوای عەلی باپیر، ئەمیر کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە لایەن هێزێکی ئاسایشەوە لە شاری هەولێر دەستگیرکرا و بەرپرسانی ئاسایشی هەولێریش ڕایانگەیاند، ئەو کەسە بە تۆمەتی تێوەگلان لە “دۆسیەی تیرۆر” دەستگیرکراوە.

زاواکەی عەلی باپیر تەنیا دەستگیرکراوی ئەو حزبە نییە، وەک “حەسەن بابەکر بەرپرسی نوسینگەی عەلی باپیر باسی لێوەکردووە، بەپێی ئامارەکان تەنیا لە ماوەی هەفتەیەکدا ۶ کەسیان دەستگیرکراون، کە سێ کەسیان لە قەزای خەبات بووە و یەکێکیشان کوری ئەندامێکی ئەنجومەنی چاودێری کۆمەڵی ئیسلامییە.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵ و سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ باس لەوەدەکات ژمارەی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی کۆمەڵی ئیسلامی دوو هێندە، واتە ۱۲ کەسە.

کۆمەڵی ئیسلامی: بۆ دوای‌ ۲۳ی‌ حوزەیران بووین بە داعش؟
بیلال سلێمان، ئەندامی‌ سەرکردایەتی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌ کوردستان سەبارەت بە هەمان مژار رایگەیاندووە کە ”دەستگیرکردنی‌ ئەندامانی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ لە لایەن ئاساییشەوە پەیوەندی‌ بە هەڵوێستی‌ عەلی‌ باپیرەوە هەیە کە وتبووی‌ سەرۆکی‌ هەرێم سەد بەدیلی‌ هەیە، هەروەها پەیوەندی‌ بە هەڵوێستەکەی‌ ۲۳ی‌ حوزەیرانی پەرلەمانی‌ کوردستانەوە هەیە".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی کۆمەڵ لە لێدوانێکدا بۆ سایتی خەندان دەشپرسێت: "بۆ ئێمە تائێستا داعش نەبووین، بۆ دوای‌ ۲۳ی‌ حوزەیران بووین بە داعش؟ بۆیە پێمانوایە ئەوە پەیوەندی‌ بە تەسفیاتی‌ حسابی‌ سیاسییەوە هەیە".

بەرپرسی نووسینگەی عەلی باپیریش پێیوایە باردۆخی سیاسی و ئاڵۆزی نێوان حیزبەکان لە پشت ئەو دەستگیرکردنانەوەیە و دەڵێت‌، عەلی باپیر لەگەڵ مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا ئەو پرسەی تاوتوێ کردبوو، کە نابێت بارۆدخی سیاسی و ئەمنی کوردستان بشێوێندرێت و بەبێ‌ هیچ تۆمەت و بەڵگەیەک خەڵکی ئیسلامی و بێلایەن و هاونیشتمانیان دەستگیربکرێن، چونکە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و ئەزموونەکەماندا نییە.

محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی وێڕای شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی ئەندامانیان، هاوشێوەی دوو بەرپرسەکەی تری کۆمەڵ ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنە بۆ هەڵوێستی ئەم دوایەی حزبەکەی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم دەگەڕێنێتەوە.

جێی باسە رۆژی ۲۳ی ژووئەن فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی هاوشێوەی سێ فراکسیۆنەکەی تر (گۆڕان، یەکێتی و یەکگرتوو) بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کرد کە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پڕۆژەیاسایانەی سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرابوون، بەڵام پارتی دێموکراتی کوردستان و چەند فراکسیۆنێکی پێکهاتەکان و حیزبە بچوکەکانی کوردستان ئەو دانیشتنەیان بایکۆت کرد و دژی خستنەڕووی ئەو پڕۆژەیاسایانە وەستانەوە.

تا ئێستا بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندامانی کۆمەڵی ئیسلامی و ئەو تۆمەتانەی لەو بارەوە ئاراستەیان دەکرێت، کە گوایە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە پەیوەندی بە ململانێ سیاسیەکانەوە هەیە هیچ لێدوانێکیان رانەگەیاندووە.
م. ئەلف

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷