بابەتی گەرم:

هەدەپە کاندیدی بۆ سەرۆکایەتیی پارلەمانی تورکیا هەیە

Tuesday, June 30, 2015

NNSROJ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ژووئەن، یەکەم و دووهەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێ و کورد بۆ یەکەم جار، کاندیدی خۆی بۆ ئەم پۆستە هەیە.

پارتی دێموکراتیکی گەلان کە ٨٠ کورسی لە پارلەمانی تورکیا هەیە، "دەنگیر میر مەهمەت فرات"، نوێنەری مەرسینی ئەو حیزبە لە پارلەمانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پارلەمان کاندید کردووە.

فرات، لە دامەزرێنەرانی ئاکەپەیە و نزیک بە دە ساڵ لە سەرکردایەتیی ئەو حیزبە دابوو بەڵام بە هۆی ناڕازیبوونی لەمەڕ سیاسەتی حیزبەکەی لە هەمبەر پرسی کورد و تێوەگلانی کادیرانی باڵای ئاکەپە لە گەندەڵی، وازی لەو حیزبە هێنا.

ئاکەپە "عیسمەت ییڵماز"، وەزیری بەرگری ئێستا، جەهەپە "دەنیز بایکاڵ"، سەرۆکی پێشووی ئەو حیزبە و مەهەپە "ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵوو" نوێنەری ئیستانبووڵی ئەو حیزبەی لە پارلەمان بۆ سەرۆکایەتیی پارلەمان کاندید کردووە.

بەم هۆیە کە هیچ کام لە حیزبەکان زۆرینەی ڕەهای پارلەمانیان نییە، بەدوور دەزانرێ کە هیچ یەک لە بەربژێرەکان لە خولی یەکەمدا ٣٦٧ دەنگ و لە خولی سێهەمدا ٢٧٦ دەنگ بەدەست بهێنن.

وردەکارییەکانی ئاکامی هەڵبژاردنیی پارلەمانی تورکیا

پێشبینی دەکرێ کە خولی یەکەم و دووهەم بێ ئەنجام کۆتایی بێ و دواجار، هەر بەربژێرێک کە زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێ، ببێتە سەرۆکی پارلەمان. بەو حیسابە، بەربژێری ئاکەپە زیاترین شانسی هەڵبژێرانی هەیە.
م.م.

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷