خولی یەکەم و دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو
Tuesday, June 30, 2015
NNSROJ: پاشنیوەڕۆی سێشەممە ٣٠ی ژووئەن، خولی یەکەم و دووهەمی دەنگدانی پارلەمانتاران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پارلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو. لەم دوو خولەدا، نوێنەرانی هەر یەک لە حیزبەکان دەنگیان بە کاندیدی حیزبەکانیان دا. ڕێژەی دەنگەکان لە یەکەم و دووهەم خولی دەنگدان بەم شێوەیە بوو:
خولی یەکەم:
لەو خولەدا ٥٤٥ نوێنەر لە کۆی ٥٥٠ نوێنەر دەنگیان دا. ڕێژەی دەنگەکان بەم شێوەیە بوو:
- دەنگیر میر مەهمەت فرات، بەربژێری هەدەپە: ٨١
- ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵوو"، مەهەپە: ٨١
- دەنیز بایکاڵ، بەربژێری جەهەپە: ١٢٥
- عیسمەت ییڵماز، بەربژێری ئاکەپە: ٢٥٦
- دەنگی پووچ: ٢
خولی دووهەم:
لەم خولەدا ٥٤٥ کەس لە کۆی ٥٥٠ پارلەمانتاری ئامادەبوو لە دانیشتنەکەدا دەنگیان دا کە ئاکامەکەی بەم شێوە بوو:
- دەنگیر میر مەهمەت فرات، بەربژێری هەدەپە: ٨٠
- ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵوو"، مەهەپە: ٨٠
- دەنیز بایکاڵ، بەربژێری جەهەپە: ١٢٨
- عیسمەت ییڵماز، بەربژێری ئاکەپە: ٢٥٦
- دەنگی پووچ: ١
بەم ئاکامە، هیچ یەک لە بەربژێرەکان زۆرینەی پێویست، کە دوو لەسەر سێی دەنگەکانە و دەکاتە ٣٦٧ دەنگیان بەدەست نەهێنا و پڕۆسەی هەڵبژێرانی سەرۆکی پارلەمان بۆ سبەی دواخرا. لە سێهەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارلەماندا ٢٧٦ دەنگ پێویستە و ئەگەر ئەو ئامانجە نەکەوتە دەست، لە چوارەم خول، هەر کاندیدێک زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێ، دەبێتە سەرۆکی پارلەمان.
هەدەپە تا بەر لە خولی چوارەم، گرینگترین ڕۆڵی لە یەکلابوونەوەی ئەو پڕۆسەیەدا هەیە و تا ئێستا پێداگرە لەسەر ئەوەی کە دەنگ تەنیا بە کاندیدەکەی خۆی بدات.
م.م.
هەدەپە و ئاکامی هەڵبژاردن
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە