بەربژێری ئاکەپە بوو بە سەرۆکی پارلەمانی تورکیا
Wednesday, July 1, 2015
NNSROJ: “عیسمەت ییڵماز”، وەزیری بەرگریی پێشوو، لە چوارەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پارلەماندا، بە ٢٥٨ دەنگی نوێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان، وەک سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی پارلەمانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
خولی چوارەم بە گوێرەی یاسا، تەنیا لە نێوان عیسمەت ییڵماز و دەنیز بایکاڵ، بەربژێرانی ئاکەپە و جەهەپەدا بەڕێوەچووبوو بۆیە کە ئەو دوو کەسە لە خولی سێهەمدا، زیاترین دەنگیان لەناو چوار کاندیدەکە بەدەست هێنابوو.
بایکاڵ لە دوا خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پارلەماندا، ١٨٢ دەنگی بەدەست هێنا. هەدەپە دەڵێ کە ٥٠ نوێنەری بە مەرج، دەنگیان بە کاندیدی جەهەپە داوە.
دەنگیر میر مەهمەت فرات، بەربژێری هەدەپە، تا کۆتایی خولی سێهەم لە ناو ململانێیەکەدابوو و لەم خولەدا ٧٨ دەنگی بەدەست هێنابوو.
م.م.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە