پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم کۆبوونەوە
Monday, August 10, 2015
NNSROJ: پێشنیوەڕۆی دووشەممە ١٠ی ئاگۆست، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت رەسووڵ و نێچیرڤان بارزانی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.
دەگوترێ پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم و پرۆژە یاسایی ھەمواری دەستوور، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان مەکتەبی سیاسیی دوو لایەنی ئاماژەپێکراون.
کۆبوونەوەکە ڕۆژێک پاش پەیامەکەی مەسعوود بارزانی دێت کە تێیدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەر بە سازان پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم چارەسەر نەبێ، دەبێ هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەبچێ.
م.م.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە