"یەکێتیی پێداگرە لەسەر پڕۆژەیاساکەی و ئامادەی هەڵبژاردنی پێشوەختیشە"
Thursday, August 13, 2015
NNSROJ: مشتومڕ لەسەر پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پاش ٢٠ی ئاگۆست درێژەی هەیە و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە کۆبوونەوەی بەردەوامی دوو قۆڵی و چەند قۆڵیدان. هەر لەم چوارچێوەدا، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبۆوە و سەبارەت بەو پرسە و بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان ئەو بڕیارانەی دا:
یەکەم: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سوورە لەسەر پرۆژە یاسای پێشکەشکراوی لە پەرلەمانی کوردستاندا.
دووەم: دەرگای سیاسی یەکێتیی، بۆ گفتوگۆ لەپێناوی سازانی لایەنەکان، واڵایە و یەکێتیش، بە ڕەچاوکردنی بۆچوونی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، بیروبۆچوونی سازانی ھەیە.
سێھەم: یەکێتی، لەکاتێکدا لەگەل سازانی گشتی و نیشتمانییە، لەھەمانکاتیشدا، لەگەل ھیچ لایەکدا، دوو لایەنە، رێکەوتن ئەنجام نادات. تەنانەت بۆ ئەگەری پێشوەختی ھەڵبژاردنیش، یەکێتی ئامادەیە.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە