ئەگەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا
Thursday, August 13, 2015
NNSROJ: وتووێژی نێوان ئاکەپە و پارتی کۆماری گەل بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی لە تورکیا شکەستی خوارد و پێدەچێ هەڵبژاردن لە ماوەی کەمتر لە ٣ مانگدا دووپات بکرێتەوە.
ئەحمەد داوودئۆغڵوو، سەرۆکوەزیری کاربەڕێکەری تورکیا هەر ئێستا ئاکامی دوا کۆبوونەوەی لەگەڵ جەهەپە ڕاگەیاند و وتی کە درێژە بە دیالۆگ لەگەڵ باقی هێزەکانیش دەدەن بەڵام هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەرچاوترین بژاری بەردەستە.
هەدەپە، هەر لە سەرەتاوە ڕایگەیاندبوو کە ئامادە نییە لەگەڵ ئاکەپە حکوومەتی هاوپەیمانی پێکبهێنێ، هەرچەند پێشنیارێکی واشی لە لایەن ئاکەپەوە پێنەگەیشتبوو.
م.م.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە