بابەتی گەرم:

م.بارزانی داوا لە حیزبەکان دەکات بەر لە ٢٠ی مانگ کۆببنەوە

Sunday, August 16, 2015

NNSROJ
: پاش ئەوەی هەواڵی ڕێگریکردنی ئاسایش لە هاتنی پارلەمانتارانی گۆڕان و یەکێتی بۆ هەولێر بڵاوکرایەوە و ٤ فراکسیۆنی پارلەمان لەمبارەوە، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ١٦ی ئاگۆست/ئاب پەیامێکی نووسراوی بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا داوای له‌سه‌رجه‌م حیزبه‌کان کردووە کە به‌ر له‌ ٢٠ی مانگ کۆببنه‌وه‌ و تەکلیفی سەرۆکایەتیی هەرێم مەعلووم بکەن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە داوا لە هەموو ئەو حیزبانە دەكەم كە لەناو حكومەت و پەرلەمانن و ئەوانەی مۆڵەتی یاساییان هەیە، كەبەر لە 20ی 8 كۆ ببنەوە و هەر چی بە باشی بزانن بۆ بەرژەوەندیی وڵاتەكە و كۆتاییهێنان بە قەیرانەكە، بڕیاری لەسەر بدەن بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت. داوا لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگیی پێویست ئەنجام بدات.
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
16ی 8ی 2015

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷