کۆبوونەوەی نائاسایی پارلەمان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم
Sunday, August 16, 2015
NNSROJ: "گۆران ئازاد"، نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی لە پارلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە نامەیەکدا بە واژۆی ٤٩ ئەندامی پارلەمان، داوایان لە سەرۆکایەتیی پارلەمانی کوردستان کردووە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدرێ تا بەڵکوو چارەسەرێک بۆ قەیرانی سەرۆکایەتیی هەرێم بدۆزرێتەوە.
پارلەمانتارانی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لەو کۆبوونەوەدا دەربڕیوە و دەیانهەوێ خوێندنەوەی دووهەم بۆ یاسای پێشنیارکراو بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن. پارتی هەر لە ئێستاوە دژایەتیی خۆی بۆ ئەم هەوڵە ڕاگەیاندووە و بڕیارە وەک دانیشتنەکەی ٢٣ی جولای بایکۆتی بکات.
شایانی باسە کە ڕۆژی ٢٠ی ئاگۆست/ئاب مۆڵەتە دوو ساڵە درێژکراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم کۆتایی پێدێ بەڵام تا ئێستا نە یاساکە هەموار کراوە و نە لایەنە سیاسییەکان لەسەر داهاتووی ئەو پۆستە ڕێککەوتوون.
م.م.
لاپەڕەی تایبەتی پێوەندیدار
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە