ئەنجوومەنێکی سەر بە وەزارەتی داد دەڵێ ماوەی سەرۆکایەتیی بارزانیمان درێژ کردەوە
Tuesday, August 18, 2015
NNSROJ: دامەزراوەیەکی هەرێم بە ناوی "ئەنجوومەنی شووڕای هەرێمی کوردستان" کە سەر بە وەزارەتی دادە ڕایگەیاندووە کە ئەوان بڕیاریان داوە مۆڵەتی مانەوەی مەسعوود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمدا تا ٢ ساڵی تر درێژبکەنەوە.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، سەرۆکایەتیی پارلەمانی کوردستان و حیزب و لایەنە سیاسییەکان و هەژماریک لە یاساناسان، ڕایانگەیاند کە بڕیاری ئەو ئەنجوومەنە شەرعی و ئیلتزامی نییە و ڕەوایی جێبەجێکردنی نییە.
م.م.
زیاتر سەبارەت بە ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە