کۆبوونەوە نائاساییەکەی پارلەمانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
Wednesday, August 19, 2015
NNSROJ: دانیشتنە نائاساییەکەی پارلەمانی کوردستان، بە هۆی نەگەیشتن بە ڕێژەی یاسایی پێویست، بەڕێوە نەچوو.
پاش چەند کاتژمێر مشت‌ومڕ، دواجار هەوڵی پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە نائاساییەکەی پارلەمان شکەستی هێنا و بەم شێوە خوێندنەوەی دووهەم بۆ یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخراو.
دەگوترێ شەوی ڕابردوو، پێنج حیزبە سەرەکییەکەی ناو پارلەمانی کوردستان، پاش کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و وەفدی وڵاتانی ئەمریکا، بریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڕیاریان دابوو کۆبوونەوەکە لانیکەم تا ڕۆژی یەکشەممە دوابخەن بەڵام سەرباری ئەوە، فڕاکسیۆنی یەکێتیی، گۆڕان و بەشیک لە ئەندامانی یەکگرتوو هەوڵیان دا تا ئەو دانیشتنە بەڕێوە ببەن.
دەقی ڕاگەیاندراوی پێنج حیزبەکە بەم شێوەیە:
به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به سازان له‌سه‌ر پرسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای دانیشتنێكی دوور و درێژی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌وه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19-8-2015، هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه پارتی دیموكرتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند پره‌نسیپێكی سه‌ره‌كی رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پره‌نسیپانه به زووترین كات بگه‌نه كۆده‌نگی و سازان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه. كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی كه داوا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكات كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی په‌رله‌مان بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دوا بخات، له‌پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ گه‌یشتن به سازانێكی گشتی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رپێنج لایه‌نه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
م.م.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە