تورکیا؛ ئەگەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە مانگی نۆڤامبردا
Thursday, August 20, 2015
NNSROJ: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەوان ئامادەن هەڵبژاردنی پێشوەخت لە یەکی مانگی نۆڤامبردا ئەنجام بدەن. پاش شکەستهێنانی هەوڵەکانی داوودئۆغڵوو بۆ پیکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی، لە تورکیا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەستیپێکردووە و شیمانە دەکرێ لەم ڕۆژانەدا بڕیار لەسەر ئەو مژارە بدرێ.
هاوکات هەدەپە ڕایگەیاندووە کە ئەو حیزبە ئامادەیە، بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەتێکی کاتی کاربەڕێکەر تا کۆتایی قۆناخی هەڵبژاردندا بکات و وەزیر بۆ کابینەیەکی ئەوتۆ دابین بکات. دەستپێشخەرییەک کە ئاکەپە پێی خراپ نییە بە تایبەت پاش ئەوەی دوو حیزبەکەی تری ئۆپۆزیسیۆن، واتە جەهەپە و مەهەپە ڕایانگەیاند کە بەشداری وەها کابینەیەک ناکەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە